بۆ له‌و كاته‌دا خۆپیشاندان دژى په‌رله‌مان ده‌كرێت؟
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حه‌وتى حوزه‌یرانى 2022 خۆپیشاندانێكى گه‌وره له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو. میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆپیشاندانیان كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه گرێبه‌ستى كاره‌بان وداواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن. له ئه‌نجامى پاڵه‌په‌ستۆى خۆپیشاندانه‌كه‌یش سێ كه‌س زامدار بوون و هه‌ندێك گرژییش له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروست بوو.
ئه‌گه‌ر دانیشتنى سبه‌ى نه‌كرێت
ره‌وتى سه‌در تووشى شكستێك ده‌بێت
دواتر باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان چۆڵكرا، له مه‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبكوتنه سه‌ر په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و خۆپیشاندانه له كاتێكى هه‌ستیارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به دووریش نازانرێ لایه‌نه سیاسییه‌كانى له‌پشته‌وه بێت، چونكه ئێستا ململانێیه‌كى تووند له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاه‌نگى هه‌یه، هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یه‌وێ له‌م 24 كاتژمێرى داهاتوو سه‌ركه‌وتوو بێت.
ماوه‌ى دوو مانگه جگه‌له ناكۆكییه سیاسییه‌كانى تر، مشتومڕێكى تووند له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك. یه‌كه‌م جار یاساكه له‌لایه‌ن حكومه‌تى كازمییه‌وه پێشكه‌شى په‌رله‌مان كرا، به‌ڵام دواتر دادگاى فیدڕاڵى یاساكه‌ى ره‌تكرده‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێ پڕۆژه یاسا به په‌رله‌مان بدات.
دوو رۆژ دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگا هه‌مان پڕۆژه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرا و بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه هه‌شتى حوزه‌یران ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت! دوێنێ حه‌سه‌ن كه‌عبى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ى رۆژێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ یاساى ئاسایشى خۆراك. ره‌وتى سه‌در ده‌یه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سبه‌ى یاساكه تێپه‌ڕ بكات. یه‌كه‌م هۆكارى په‌له‌كردنه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه سبه‌ى دوایین دانیشتنى وه‌رزى یاسادانانى په‌رله‌مان ده‌بێت، په‌رله‌مان ده‌چێته پشووه‌وه.
جگه‌له‌مه‌یش وه‌ك پێشتریش له راپۆرتێكى نوچه‌نێت باسكراوه، هۆكارێكى تر‌ى پێداگریى ره‌وتى سه‌در له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى یاساكه ئه‌وه‌یه، ده‌توانێ نه‌یارانى تووشى نائومێدى بكات، چونكه ئه‌و یاسایه نزیكه‌ى 25 ترلیۆن دینار ده‌خاته به‌رده‌ستى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. له لایه‌كى تریش ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان له‌ژێر كۆنتڕۆڵى ره‌وتى سه‌در دایه، ئه‌مه‌یش به هۆى ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ى كه له‌گه‌ڵ پارتى و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى"سیاده" دروستى كردووه. تێپه‌ڕاندنى یاساكه‌یش پێویستى به نیوه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران + 1 هه‌یه، كه ئه‌م ده‌نگه‌یش به ئاسانى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتمان "سه‌در و پارتى و سیاده" كۆ ده‌كرێته‌وه.
چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ناتوانێ
ئه‌م جاره سێیه‌كى په‌كخه‌ر به‌كاربهێنێ
لێره‌دا گومانى ئه‌وه دروست ده‌بێت، خۆپیشاندانه‌كان سیناریۆیه‌كى ئه‌و لایه‌نانه بێت كه له دژى یاساى ئاسایشى خۆراكن. چونكه ئه‌وان پێشتر له رێگه‌ى دادگاى فیدڕاڵییه‌وه هه‌وڵیان دا، تواناییان كۆپییه‌كى یاساكه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، ئه‌مجاره ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن چونكه به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ئه‌م پڕۆژه یاسایه پێشكه‌ش كراوه.
سیناریۆى دووه‌میش كه له دژى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به كارى هێنا، ناتوانێ له دژى یاساى ئاسایشى خۆراك به‌كارى بهێنێ. ئه‌و سیناریۆیه به "سێیه‌كى په‌كخه‌ر" یان "سێیه‌كى مسۆگه‌ر" ده‌ناسرا، ئه‌و كات بۆ ده‌نگدان به كاندیدى سه‌رۆك كۆمار ده‌بووایه له سه‌رووى 220 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده بێت، بۆیه سیناریۆكه كاریگه‌رى ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا یاساكه پێویستى به 165 ئه‌ندام هه‌یه، لێره‌دا سێیه‌كى په‌كخه‌ر كاریگه‌رى نابێت، بۆیه بە دوور نازانرێت خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆ سیناریۆیه‌كى لایه‌نه سیاسییه‌كانى شیعه بێت، بۆ په‌كخستنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment