سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ پێکهاتەکان: مافەکانتان دەپارێزین
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (8/حوزەیران/2022) محەمەد سەعدەدین ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، وەک یەکێک لە بەشداربوانى کۆبوونەوەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆک هەرێمى کوردستان لەگەڵ نوێنەرى لایەنە سیاسییەکانى پێکهاتەکان، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە بۆ نوچەنێت ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "لەم دواییانەدا لایەنە سیاسییەکانى پێکهاتەکان نیگەران بوون، لەسەر مەسەلەی پرسى هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژرادنەکان، زۆر رەخنەمان لێدەگیرا و هەوڵێک هەبوو بۆ دەستکاریکردنى کورسی کۆتاکان."
محەمەد سەعدەدین ئیلخانی سەبارەت بە ڕۆڵى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پاراستنى مافى پێکهاتەکان و دروستکردنى یەکڕێزى سیاسى دەشڵێت، "ئێمە جەختمان لەوە کردۆتەوە، سەرۆکی هەرێمى کوردستان لە هەموو پێشهاتە نەرێنییەکان رۆڵی هەبووە بۆ چاکردنی بارودۆخەکان، هەروەها هەوڵى لێکنزیکردنەوە لایەنە سیاسییەکانى داوە ، ئێستاش دەرفەتێکى باش ڕەخساوە، بۆ ئەوەی لایەنەکان لێکنزیک ببنەوە، ئەمەیش لە ئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمى کوردستانە، چونکە بەردەوام لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەی لایەنەکان و زامنکردنى مافەکانیانە، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەنگاوی دووەم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان کۆبوونەوەی تر ئەنجام دەدات."
سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانى لە بارەى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى زیاتر ڕوونیکردنەوە، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێخۆشحاڵی خۆى دەربڕى بۆ ئەو پێکەوە ژیانەى لە هەرێمی کوردستان هەیە، پێشمانوایە جەنابى سەرۆکی هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی هەردەم پاڵپشتی پێکهاتەکان بوونە، بۆیە بە هیچ شێوازێک قبووڵی ناکەن مافێکيان یان کورسییەکانیان کەم بکرێتەوە."
سەبارەت بە داواکانى پێکهاتەکان، ئەو دەشڵێت، "ئێمە وەکو لایەنی تورکمانی و مەسیحییەکان نیگەرانی خۆمان گەیاندە سەرۆکی هەرێمى كوردستان، لەسەر پرسى کەمکردنەوەى ژمارەى کورسى کۆتاکان و هەوڵدان بۆ دەستکاری کردنی شێوازی هەڵبژرادنەکان، وە داوامان کرد هەر گۆڕانکارییەک لە یاسای هەڵبژاردنەکان بکرێت، نابێ بۆ پێکهاتەکان شێوازی هەڵبژاردنەکان یەک بازنەيى بێت، چونکە پێکهاتەکان نوێنەرەکانیان نوێنەرایەتیی نەتەوەیی دەکەن، نەک ناوچەیەکی جوگرافیا، بۆیە سەرۆکی هەرێمى کوردستان پاڵپشتی خۆی دووپات کردەوە و گووتیشى: ئێمە پاڵپشتیتان دەکەین و مافەکانتان دەپارێزین، ئێمەش زۆر دڵخۆشبووین بەو هەڵوێستەی سەرۆکی هەرێمى کوردستان، لە هەفتەى داهاتوو داواکارییەکانى ئێمە لەکۆبوونەوەکانى لەگەڵ نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەخاتەڕوو."
جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژى دووشەممە (6-6-2022) لەگەڵ نوێنەرانى لایەنە سیاسییەکان لە پێکهاتەى تورکمانى و مەسیحى و سریانى کۆبووەوە، دواى کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، جەختى لەوە کردەوە، "دەبێ پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە ماف خۆیان بدەن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment