دژەتیرۆرى کوردستان: لەسەر ڕێگاى پیرمام – هەولێر درۆنێکى بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دژە تیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، هێرشەکەى ڕێگاى سەرەکى پیرمام – هەولێر، بە هۆى خۆکێشانى درۆنێکى بۆمبڕێژکرا بووە.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (8/حوزەیران/2022) دژە تیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراێکدا دەڵێت، "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بە رێگای پیرمام هەولێر."

دژەتیرۆرى کوردستان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە بە پێى زانیارییەکانى ئەو دەزگایە، "کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بەسووکی بریندار دەبن."

هەروەها دژەتیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، بە هۆى درۆنە بۆمبڕێژکراوەکە، "زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەوێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین