وەزیرى ناوخۆ لەسەر هێرشەکەى سەر هەولێر زانیارى نوێ دەخاتەڕوو کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو شوێنەى درۆنەکەى لێکەوتووەتە خوارەوە، کە هیچ بارەگایەکی لێ نییە، تەنیا ئۆتۆمبێلی خەڵکی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە، ئێمە بە دیاریکراوی نازانین ئامانجی درۆنەکە چی بووە.

درەنگانى شەوى ڕابردوو هەشتى حوزەیرانى (2022)، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر ڕاگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە، ئاڵۆگۆڕی زانیارییان کردووە بۆ ئەوە سنوورێک دابنێن بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو رووداوانە و هەوڵی هاوبەش هەبێت، تاوەکو سەرچاوەی هەڕەشەکە بدۆزرێنەوە و ئەنجامدەرانى ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوە.

 دواى هێرشەکەى سەر ڕێگاى هەولێر – پیرمام کە لە ڕێگەى درۆنێکى بۆمبڕێژکراو بوو، ڕێبەر ئەحمەد، لە نەخۆشخانە سەردانى بریندارەکانى کرد و دواتر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشەکە ئەنجامدراوە و سێ کەس برینداربوونە، یەکێک لە بریندارەکان بارى تەندروستی باش نییە.

وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، ئەوە چەندین جارە ئەو رووداوانە دووبارە دەبێتەوە لەلایەن چەند گرووپێکەوە کە لە یاسا بەدەرن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى چوارشەممە هەشتى حوزەیرانى (2022) دژەتیرۆرى کوردستان ڕاگەیاند، درۆنێکى بۆمبڕێژکراو لەسەر ڕێگاى پیرمام- هەولێر کەوتەخوارەوە، کە بە هۆیەوە سێ کەس برینداربوون، هەروەها خواردنگەیەک و ئۆتۆمبێلى چەند هاووڵاتییەک زیانیان بەرکەوت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین