سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌ولێر پێشهاتێكى ترسناكە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (13/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، " زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌یه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هیچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت."
دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەسەر هێرشە مووشەکییەکەى سەر هەولێر:
زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌یه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هیچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.
سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى هه‌ولێرین كه له نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختیان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان، ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى له هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عیراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زیانگه‌یاندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عیراق، هیچ ئه‌نجامێكى دیكه‌ى نابێت.
داوا له حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چیتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگیریى وڵات و ئاسایش و ئارامیى هاووڵاتییانى بكرێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/13

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment