وەزارەتى تەندروستى: بریندارانى هێرشەکەى سەر ڕێگاى پیرمام برینەکەیان سەخت نییە کوردستانی

نوچەنێت:

دکتۆر سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە لەسەر بریندارانى هێرشەکەى سەر ڕێگاى پیرمام – هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت: "سێ هاووڵاتى بریندار بوونە."

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى حوزەیران/2022) دکتۆر سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیێندراوێکدا لە بارەى زیانە گیانییەکانى هێرشەکەى سەر ڕێگاى پیرمام - هەولێر دەڵێت، "لەگەڵ یەکەمین ساتەکانی دەنگی بیستراوی ئەمشەو، ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕوداوو و ئامادەکاری تەواو کرا بۆ هەر ئەگەرێک."

وەزیرى تەندروستى ئاماژەى بەوەشکرد، "خۆشبەختانە هیچ بریندارێکی سەخت نیە، تەنها سێ هاوڵاتی بە سوکی برینی سادەیان هەیە و کاری پێویستیان بۆ چارەسەری بۆ دەکرێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین