مەسرور بارزانى: ئەنجامدەرانى هێرشەکەى هەولێر سزا دەدەین
نوچەنێت:
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ حکومەتى عێراق پێکەوە کاردەکەین بۆ سزادانى ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر هەولێر.
شەوى ڕابردوو بە پێى ڕاگەیێندراوێکى دژەتیرۆرى کوردستان، "کاتژمێر (9:35) خولەک درۆنێکى بۆمبڕێژکراو لەسەر ڕێگاى پیرمام – هەولێر کەوتەخوارەوە، لە ئاکامدا سێ هاووڵاتى بە سووکى بریندار بوون."
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، شەوى ڕابردوو دەربارەى هێرشەکەى سەر هەولێر، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەکەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەنجامدا و دواتریش لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ڕایگەیاند، "هاوئاهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە بۆ بهرهنگاربوونهوهی کەس و گرووپە تاوانبارەکان."
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى تویتەکەدا ئەوەشى نووسیووە، "ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment