نێچیرڤان بارزانى بۆ پاپا فرانسیس: سوپاستان دەکەم لە ستايشى قه‌داسه‌تان بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له كوردستان
نوچەنێت:
لە پەیامەکەیدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەبارەى سەردانییەکەى پاپا فرانسیس دەڵێت: "وێڕاى ناله‌باريى دۆخه‌كه، سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ى. پڕ به دڵ سوپاسيان ده‌كه‌م."
دەقى په‌يامەکەى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
به ڕێز و پێزانينێكى گه‌وره‌وه له سه‌ردانه‌كه‌ى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانين كه وێڕاى ناله‌باريى دۆخه‌كه، سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ى. پڕ به دڵ سوپاسيان ده‌كه‌م. ستايشى قه‌داسه‌تيان بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له كوردستان مايه‌ى سه‌ربه‌رزى و شانازيمانه.
زۆر سوپاسى هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م كه به د‌ڵگه‌رمييه‌كى زۆره‌وه به‌شدارييان له ڕێوڕه‌سمى پێشوازى و ميوانداريكردنى قه‌داسه‌تى پاپادا كرد، به‌تايبه‌تى به‌ڕێزان مامۆستايان و كه‌سايه‌تيى ئايينيى موسڵمان و هه‌موو ئايين و ئايينزاكانى ديكه‌ى كوردستان و عێراق. ئه‌وان وێنه‌يه‌كى جوانى شارستانيى ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قينه‌ى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان و كولتوورى لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و برايه‌تييان نيشانى هه‌موو جيهان دا.
بۆ تيمارى زامه‌كانى جه‌نگ و توندتيژى له عێراق، هه‌روه‌ك له قوداسى هه‌ولێردا قه‌داسه‌تى پاپا گوتيان چاره‌سه‌ر “ته‌نها لێبورده‌يى و به‌خشنده‌يى و ميهربانييه كه هه‌ر ئه‌وه‌ش خواستى خوايه له مرۆڤه‌كانى. ڕاسپارده‌ى يه‌زدان بۆ ئێمه بوونى دڵيكى بێگه‌رده، بێگه‌رد له كينه، بێگه‌رد له دووبه‌ره‌كى و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاره‌زووى تۆڵه‌كردنه‌وه”، به پێچه‌وانه‌وه تونڕۆيى و تۆڵه‌كارى وه‌ك قه‌داسه‌تيان فه‌رموويان “له گێژاوێكى بێكۆتاييدا نغرۆمان ده‌كات”.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى له په‌يامى قه‌داسه‌تيان بۆ ئاشتى، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن، سڕينه‌وه‌ى ڕقوكينه، توندڕه‌وى، تيرۆر و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ين. ئه‌و چه‌مك و به‌هايانه بنه‌ماى سه‌ره‌كيى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانن و وه‌ك هه‌ميشه پارێزگارييان لێده‌كه‌ين. هيوادارم له عێراق و هه‌رێمى كوردستانيش به گيانى ئه‌و په‌يام و به‌هايانه كێشه و ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
سوپاسى هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو ئه‌و لايه‌نه په‌يوه‌ندارانه ده‌كه‌م كه وايانكرد ئه‌و سه‌ردانه مێژوويييه له ئاستێكى به‌رزدا له‌ڕووى پرۆتۆكۆلى و ڕێكخستن و ئاسايشه‌وه، شايسته و به ڕێكوپێكى به‌ڕێوه بچێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
8/3/2021
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment