ئاكپارتى لە هەڵبژاردنەكانى تورکیا ئۆجەلان  وەک كارتێک بەكاردەهێنێت شیکاری

نوچەنێت:

لەگەڵ نزيكبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەكانى توركيا، دەسەڵاتدارانى توركيا رێگەدەدەن كەسوكارى عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەرى زيندانيكراوى پارتى كرێكاران، سەردانى بكەن.

نزيكه‌ى دوو ساڵه‌ رێگه‌نه‌دراوه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام بدرێت، له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دەسەڵاتدارانى توركيا ئاماژە بەوە دەكەن، رێگەدەن كەسوكارى عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندان سەردانى بكەن،  بەگوێرەى هەندێك سەرچاوە ده‌ستيان كردووە بە‌ دانانى بەرنامەيەك بۆ رێگەدان بەسەردانیكردنى. 

عه‌بدولقادر سەيلەفى، نووسەرى تورك لە وتارێكدا ئاماژە بەوە دەكات، رێگە بەكەسوكارى ئۆجه‌لان ده‌درێت سەردانى بكەن.

چەند سەرچاوەيەك لە هه‌ده‌په‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى فەرمانڕەوا و هاوپەيمانەكەى دابه‌زيوە‌، له‌هه‌مانكاتدا پێيان ده‌ڵێن، "كه‌ په‌يامى ئيمرالى زۆرينه‌ى ده‌نگده‌رانى كورد به‌ره‌و هاوپه‌يمانى گه‌ل نابات."

له‌ (2019) دا له ‌كاتى هه‌لبژارده‌كانى ناوخۆيدا، بۆ يه‌كه‌مجار هه‌ده‌په‌ نامه‌يه‌كى لە ئۆجه‌لانەوە پێگه‌يشت، كە تێيدا داواى كردبوو، "هەدەپە بێلايه‌ن بێت". ‌له‌ ساڵى‌ (2020)دا له‌ رێگه‌ى كەسوكارەكەییەوە، عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕايگه‌ياند، "دوو ساڵه‌ رێگەيان نەدراوە سەردانى بكەن."

لە چەند رۆژى رابردوو خۆپيشاندانێك له‌ ئيسته‌نبۆل ئه‌نجام درا، تێیدا خۆپیشاندەران داوایانکرد رێگە بە كەسوكارى ئۆجەلان بدرێت بۆ بنینى، لەو خۆپيشاندانە نوێنه‌رانى هه‌ده‌په‌ش به‌شدارييان كرد. بەشێك له‌و هاووڵاتيانه‌ى له‌ شاره‌كان ناره‌زايه‌تيه‌كانيان ده‌رده‌برن ئاگادارى ئه‌و رێگە گرتنەنين كه‌ به‌سه‌ر ئۆجه‌لان سه‌پێنراوه‌. هەروەها لە خۆپیشاندانەکە گرژى دروستبوو، بە هۆى ئەوەى يه‌كێك له‌ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په‌ مستێكى له‌ كارمه‌ندێكى پۆلیسى تورک دا، ئەو كارە كاردانه‌وه‌يه‌كى زۆرى له‌ توركيا لێككەوتەوە.

له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى هەڵبژاردنەكانى تورکیا، پارته‌ ده‌سه‌ڵاتدارەكان هه‌وڵى دەبڕينى هاوسۆزى لەگەڵ ده‌نگده‌رانى كورد دەكەن، دەست دەكەن بەقسەكردن لەسەر پرسى رێگریکردن لە ديدارەکانى ئۆجەلان..

سەيلەفى له‌ وتاره‌كه‌يدا نوسيويه‌تى، "بەبۆچوونى من لەم نزيكانه‌ رێگه‌ ده‌درێت ئۆجه‌لان چاوى بە کەسە نزيكەكانى بكەوێت،  چاوەڕوان دەكرێت محەمەد ئۆجەلانى براى سەردانى بكات، چونكە تا ئێستا چەند جارێك محەمەد ئۆجەلان چاوى بە براكەى كەوتووە، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ گرينگه‌ له‌م دیدارە چ دەگوترێت؟ ئايا ئۆجه‌لان هيچ په‌يامێك بۆ هه‌ده‌په‌ و قه‌نديل ده‌نێرێ؟"

له‌لايه‌كي ترەوە مەدحەت مه‌تينه‌ر كه‌ سه‌ر به‌  ئاکپارتييه، لە چەند پەيامێك‌ بۆ ده‌نگده‌رانى باسى له‌وە كردووە، له‌م ماوه‌يه‌دا درامايه‌ك بڵاوكرايه‌وه‌ له‌كه‌ناڵى ( atv) به‌ناوى ( گورگێكى ته‌نيا) ئه‌وانه‌ى ئه‌م درامايه‌يان رێكخستوه‌، گرووپێكى رەگەز پەرستن بەرانبەر بە كورد.

بەگوێرەى زانيارييەكان لە ماوەى رابردوو ئاكپارتى بايەخى زياتر بە دەنگدەرانى كورد دەدات، ئەوەش لەكاتێکدايە ئەم پارتە ئەو خواستەى بەرانبەر دەنگدەران هەيەتى، هێشتا نەیتوانیوە پەیامەکەى بە دەنگدەرانى کورد بگەیێنێت، بۆيە لەم دوايانەدا بايەخدان بەكورد زياتر بووە.

دەنگدەرانى كورد كليلى هەڵبژاردنەكانن، بەرپرسانى ئاكپارتى قسەى ئۆجەلان بەگرنگ دەزانن و گوێى لێ دەگيرێت، لەبەر ئەوەش پێش هەڵبژاردنەکانى سەرۆك كۆمار، دەيانەوێت وەك هەڵبژاردنى شارەوانييەكان هەڵوێستى ئۆجەلان لە دياريكردنى كانديدى سەرۆك كۆمار بزانن.

بەرپرسانى حكومى پێيانوايە، "هەدەبە دژى كانديدكردنى ئەردۆغانە و پشتگيریى كانديدێكى ركابەرى دەكات، لەبەر ئەم هۆكارەش لەو نامەى لە (2019) هاتبوو، كە لەلايەن ئۆجەلانەوە ئەو كێشەى دروستكرد، بۆيە كۆبوونەوەى ئۆجەلان لەگەڵ يەكێك لە خانەوادەكەى كاريگەرى دەبێت، بۆ ئەوەى هيچ گومانێك لەسەر ئەو پەيامەى دروست نەبێت."

سەبارەت بەو سەردانييە، چەند بەرپرسێكى هەدەپە رايانگەياندووة، "هيچ زانيارييەكيان لەسەر رێگەدان بینینى ئۆجەلان نييە، داواش دەکەن بەزووترين كات رێگەى سەردانيكردنى ئۆجەلان بکرێتەوە."

بەرپرسێكى ئەو پارتە بە ماڵپەڕى (بيرگۆن)ى راگەياند، "رێگەنەدان بە ديتنى ئۆجەلان دژ بە مافەكانى مرۆڤە، پێويستە بۆچوونى كەسوكار و پارێزەرەكەى وەربگرێت، ئەوەشى ئێستا دەگوترێت، حكومەتى توركيا پێويستى بە بێلایەنى و بۆچوونى ئۆجەلان هەيە، كە ئەگەر هەيە داواى بێلايەنى بكات، وەك نامەكەى ساڵى (2019) داوایکرد، بەڵام هاوپەيمانى ئاكپارتى و مەهەپە نەيتوانى ئەنجامى دڵخۆشكەر لەم كۆبوونەوەیەدا بەدەست بهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین