لە تورکیا داوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکرێت بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (2026/2/7) ماڵپەڕی (AMED) بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە دووبارە پرسی سوودمەندبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی زیندوو کردەوە و رایگەیاند، ئەوان وەک هاوپەیمانی جمهور پێداگیرن لە پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان. هاوکات دوای ئەو قسانە لە ناوخۆی تورکیادا دووبەرە سەریهەڵدا هەندێک لایەن پشتیوانیان لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی مەهەپە کرد و هەندێکیش دژی ئەو قسانە وەستانەوە و بەتوندی ئیدانەیان کرد. لەلایەکی دیکە لەدوای کۆبووەنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆن جێگری سەرۆکی مەهەپە ئاشکرای کرد، کە هەریەک لە دەم پارتی و مەهەپە و ئەکپارتی رێککەوتنە بە پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان.
دۆغان بێکین پەرلەمانتاری پارتی سەر لە نوێی رەفاهـ و ئەندام لە کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی سەبارەت بڕیاری ئەو سێ لایەنە بۆ پێدانی مافی هیوا ڕەتیدەکاتەوە کە ئەوان لەگەڵ ئەو کۆدەنگیەبن بە پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان، دەشڵێت، "قسەکانی جێگری سەرۆکی مەهەپە تەنیا رێککەوتنی سێ لایەنەکە لەخۆ دەگرێت نەک کۆدەنگی هەر (51) ئەندامی کۆمسیۆن، ئەمە ئیرادەی هەموو لایەنەکان نییە هەڵوێستی هەموو لایەنەکانی کۆمسیۆن ئاشکرا و ڕوو لە سوودمەندبوونی مافی هیوا بۆ ئۆجەلان."
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رەفاهـ پێشنیارێک دەخاتەڕوو و گوتی، "باشترین رێگا سەبارەت پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە، دەبێت ئەم بڕیارە بەگوێرەی هەڵبژاردنی ڕایگشتی بدرێت نەک بە ویستی چەند لایەنێکی سیاسی."



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment