سیستانى بۆ پاپا فڕانسیس: سیاسییه‌كان نائومێدیان كردم و پێشوازیان لێناكه‌م عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كاردیناڵ لویس ساكۆ به‌تریاركى كلدان له‌ عێراق و جیهان له‌ دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق له‌لاى پاپا فڕانسیس گله‌یى له‌سه‌ركرده‌ سیایییه‌كان كردووه‌ و گوتوویه‌تى، " پێشوازیان ناكه‌م".

ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى ئادار، لێدوانێكى كاردیناڵ لویس ساكۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ دیداره‌كه‌ى نێوان پاپا فڕانسیس و عه‌لى سیستانى كردووه‌ و ده‌ڵێ، "عه‌لى سیستانى له‌لاى پاپا باسى له‌ چینى سیاسه‌تمه‌داران كردووه‌ و گوتوویه‌تى بێئومێدیان كردووم‌ و ئێستا له‌ ماڵه‌وه‌ پێشوازى له‌ هیچ سیاسییه‌ك ناكه‌م".

ساكۆ باس له‌وه‌یش ده‌كات عه‌لى سیستانى گوتوویه‌تى، سیاسییه‌كان ته‌نیا به‌ دواى به‌رژوه‌ندى خۆیان ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها باسى سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشى كردووه‌، كه‌ شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌نه‌ هه‌لێك بۆ به‌رژوه‌ندى خۆیان.

رۆژى شه‌مووى رابردوو شه‌شى ئادار، پاپا فڕانسیس له‌ دووه‌م رۆژى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق له‌ نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین