د. دلۆڤان محەممەد: لە پارێزگاى هەولێر ژمارەى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا بەرزبۆتەوە
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌م دیمانه‌یه‌ی (نوچه‌نێت)دا، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا ده‌كات، كه ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌و رێكارییانه‌یش ده‌كات، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
دەقى دیمانەکەى د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر لەگەڵ نوچەنێت:
نوچەنێت: له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی، سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد، ئایا ئه‌و سه‌ردانه تایبه‌ت بوو به كێشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له‌و شاره‌دا؟
د. دلۆڤان محەمەد: وه‌زیری ته‌ندرووستی، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بوو، كه بە زووترین کات، رێکارەکان بگیرێنەبەر، وه‌زیری ته‌ندرووستی خۆی چاودێری دۆخه‌كه و سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه ده‌كات، چونكه به داخه‌وه په‌تاكه بووه به هۆی گیان له ده‌ستدانی كه‌سانی تووشبوو.
له ساڵانی پێشوو له یه‌ك گه‌ڕه‌ك چه‌ند حاڵه‌تێكى کۆلێرا هه‌بوو، بەڵام ئێستا هەر تووشبووێک لە گەڕەکێکە.
نوچه‌نێت: ئه‌ی ئێوه له هه‌ولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئه‌و په‌تایه چیتان كردووه؟
د. دلۆڤان محەمە: به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به به‌شداری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌نداره‌كان، لەسەرئاستی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا، لیژنەیەکی باڵا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆلێرا پێکهێنرا، كه وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ئاو گرنگترینیانن، ڕۆژانه تیمەکانمان بۆ دڵنیابوون لە رێژەی کلۆر و رێژەی تەندروستیەکەی لەبارەی بایلۆجی، کیمیایی، فیزیاوی، سەردان و به‌دواداچوون بۆ بیره‌كان ده‌كه‌ن و ڕاپۆتی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن، ئێمه له كاتی ئاسایی‌دا هه‌موو مانگێك ڕاپۆرتی خۆمان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو ده‌نێرین، ئه‌وانیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، كه كه‌موكوڕییان هه‌ن، یان ڕێژه‌ی كلۆرییان كه‌مه، یان ئه‌نجامی یه‌كێك له پشكنینه‌كان باش ده‌رنا‌چێت.
سەوزەو میوە لەچێشتخانەکان و کافتریاکان قەدەغە کراوه، جه‌ختمان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كلۆری ناو ئاو كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دانانی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئاو له مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ قه‌ده‌غه كراون، چاودێری ئاماره‌كانیش ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئایا پێویستمان به ڕێوشوێنی نوێ هه‌یه یان نا.
نوچەنێت: دەنگۆی ئەوە هەیە ئاوی پاک و زێڕابەکان تێکەڵ یەک بووبن و به‌وهۆیه‌وه په‌تاكه بڵاو بووبێته‌وه، ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟
د. دلۆڤان محەمەد: گرینگ‌ترین خاڵ ئەوەیە بزانین ئەو حاڵەتانەی په‌تاكه كه دەست نیشان دەکرێن، سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانییان كوێن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ئاوی پاك و پیس تێكه‌ڵ بوون یان نا، ڕاسته له ساڵانی پێشوو ئه‌و حاڵه‌ته هه‌بووه و جاری وایش هه‌بووه له یه‌ك گه‌ڕه‌ك چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌بوون، بەڵام ئێستا هەریەکێك له تووشبووه‌كان لە گەڕەکێکن.
نوچەنێت: له ئه‌گه‌ری زیادبوونی توشبووانی په‌تاكه، چ ئامادەکاریییه‌كتان كردووه و چ ڕێنماییه‌كتان به نه‌خۆشخانه‌كان داوه؟
د. دلۆڤان محەمەد: بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستییان به مانه‌وه و چاودێری هه‌بێت، له نه‌خۆشخانه‌كان شوێنمان دیاری كردووه، ڕێنمایی دراوەتە گشت نەخۆشخانەکان و دەزگا تەندروستییەکان، كه چۆن دەست نیشانی ئەو پەتایە دەکرێت و بگەیەنرێنە نەخۆشخانەکان، تاقیگەی گشتی ناوەندی بۆ پشكنین ئامادەکاری کردووه، ئامادەکاری چارەسەر و خۆپارێزیشمان کردووە، بەو هیواییەن حاڵەتی نەخۆشییەکان زیاد نەبن.
نوچەنێت: بۆ خۆپارێزی چ داواکارییەکت له خه‌ڵك هه‌یه؟
د. دلۆڤان محەمەد: گرینگ‌ترین شت ئەوەیە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن، لەگەڵ ئێمە هاوکار بن ئیشی ئێمەش ئاسانتر بەڕێوە دەچێت، هیوادارم لەکاتی نەخۆشکەوتن، یەکسەر سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن، نەک دەرمانخانەکانی ناو کۆڵانەکان، لەبەر ئەوەی ئێستا پەتای کۆلێرا هەیە، ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت چارەسەری قورس دەبێت، پێویستە پزیشکی پسپۆڕ چارەسەرییان بۆ بکات.
سەوزەو میوە لەچێشتخانەکان و دانانی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئاو له مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان قه‌ده‌غه‌كراون.
نوچەنێت: ئه‌گه‌ر پرسیار له باره‌ی دوایین زانیاری ڤایرۆسى كۆرۆنا بكه‌م له هه‌رێمی كوردستان، چونكه وه‌ك ده‌گوترێت ڕێژه‌ی تووشبووان زیاتر بووه، ڕێنماییتان بۆ خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه چییه؟
د. دلۆڤان محەمەد: بەداخەوە ئەم ماوەیە لە شاری هەولێر ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەم جۆرەی ئێستا نیشانەکانی سوکترن، ئەو کەسانەی توش دەبن بە سانایی چاک دەبنەوە، بۆیە ئەگەر ئێستا ڕێژه‌ی ئێستا به ڕێژه‌ی جاران به‌راورد بكه‌ین، ده‌بینین ئێستا ڕێژه‌كه نزمتره، ئێمە چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین، ئەگەر پێویست بکات ڕێنمای تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌ین، پەنا بەخوا ناگاتە ئەو ڕادەییە كه رێنماییەکان توند بکرێن.
سەوزەو میوە لەچێشتخانەکان و دانانی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئاو له مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان قه‌ده‌غه كراون
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment