د. ڕەهێڵ فەرەیدوون: کۆلێرا لە کۆنترۆڵ دەرنەچووە تەندرووستی

نوچەنێت:

بریکارى وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "تووشبوون بە بە تەپاى کۆلێرا لە سلێمانى هێشتا زۆرە، بەڵام بە کۆنترۆڵ دەرنەچووە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/حوزەیران/2022) د. ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکارى وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە دۆخى کۆلێرا لە هەرێمى کوردستان و پارێزگاى سلێمانى بە دیاریکراوى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا بڵابوونەوەى کۆلێرا لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە."

د. ڕەهێڵ فەرەیدوون دوپاتى دەکاتەوە، ئەو حاڵەتانەى کۆلێرا کە ڕۆژانە تۆمار دەکرێن، "جێگەى مەترسى نین و پێویست ناکات خەڵک بترسێت، داواش لە هاووڵاتیان دەکەین ڕەچاوى خاوێن و خۆپارێزى بکەن."

سەبارەت بە ژمارەى ئەو کەسانەى ڕۆژانە لە سلێمانى تووشى کۆلێرا دەبن گووتیشى، "ژمارەکان ڕۆژانە گۆڕانکارى سەردا دێت، بەڵام مەرجیش نییە ئەوەى سکچوون و ڕشانەوەى هەبێت، تووشى کۆلێرا بووبێت."

لە بەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سەبارەت بەو بڕە پارەیەى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆلێرا لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان دابینکراوە ڕایگەیاند، "ئەو پارەیەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ سلێمانی دابینکرابوو، تەنیا رێکاری ئیدارى ماوە بۆ ئەوەى خەرج بکرێ ".

هەفتەى ڕابردوو، د. سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، حاڵەتەکانى تووشبوون بە ڕشانەوە و سکچوون لە سلێمانى لە بەرزبوونەوەدایە و ستانداردى جیهانى تێپەڕاندووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین