بۆ كڕینی فڕۆكەی بەیرەكداری توركی هاووڵاتیانى ئۆکراینا پارە كۆدەكەنەوە تورکیە

نوچەنێت:

هەڵمەتێك لە ئۆكراینا دەستی پێكردووە بۆ كڕینی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری بەیرەكداری توركی، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو پارەیەی كۆكراوەتەوە دەتوانێت چوار فڕۆكەی پێ بكڕدرێت.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (26/حوزه‌يران/2022) ماڵپه‌ڕى (هه‌واڵ)ى توركى بڵاویكردەوە، لە ئۆكراینا كەمپبنێك راگه‌ينراوە، له ‌ماوه‌ى سێ رۆژدا توانرا (20) مليۆن دۆلار كۆبكرێته‌وه‌، ئەم پارەیە بۆ كڕێنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری بەیرەكداری توركییە.

ئەم كەمپینە لەلایەن سێرهی پریتولا، ڕۆژنامەنووسێکى ئۆكراینى دەستیپێكردووە، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی تویتەر هەڵمەتێكی دەستپێكرد بە مەبەستی كۆكردنەوەی (15) ملیۆن دۆلار، بۆ كڕینی سێ فڕۆكەی جۆری بەیرەكداری توركی. 

سەبارەت بەو پارەی كۆكراوەتەوە ئێستا گەیشتۆتە (20) ملیۆن دۆلار، بەمەش دەتوانن چوار فڕۆكەی لەو جۆرەی پێ بكڕن. 

سەبارەت بە هەوڵەكانی، پریتولا رایگەیاند، "ئامانجەكەمان بەدەستهێناوە، ئەو بڕە پارەی ماوەتەوە دەتوانین بەیرەكدارێكی تری پێبكڕین." لەبەشێكی تری قسەكانی دەشڵێت، "بازرگانه‌كانى ئۆكراينا به‌هۆى ئه‌و هاوكاريانه‌ى ئێوه‌ ده‌توانين هێز بۆ ولاته‌كه‌مان زياتر بكه‌ين، ئۆكرانيیه‌كان له‌ ماوه‌ى سێ رۆژدا به‌ماوه‌يه‌كى كه‌م توانيمان چوار بەیرەكدار بكڕين."

لە ماوەی رابردوو لە لیتوانیاش كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری ئۆكراینا بۆ كڕینی بەیرەكداری توركی راگەیێندرا، كە تواندرا لە ماوەی سێ رۆژ پێنج ملیۆن یۆرۆ كۆبكەنەوە.

لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، فڕۆكەی بەیرەكداری توركی رۆڵی سەرەكی هەبوو، لە رێگرییكردن لە پێشڕەوییەكانی هێزەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، لە چەند ناوچەیەك زەبری كوشندەی لە سوپای رووسیادا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین