لە کەرکووک ژمارەى تووشبوون بە کۆلێرا لە بەرزبوونەوەدایە تەندرووستی

نوچەنێت:

د. سەباح نامیق، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک سەبارەت بە زیادبوونى ژمارەى توشبوانى کۆلێرا هۆشدارى دەدات و دەشڵێت، تاوەکو ئێستا (21) کەس تووشى کۆلێرا بوونە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/حوزەیران/2022)  د. سەباح نامیق، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا (55) کەس بە تووندى تووشى ڕشانەوە سکچوون بوونە و لە نەخۆشخانەى کەرکووک خوێندراون، لەو ژمارەیە (21) کەسیان تووشى کۆلێرا بوونە.

بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک، لە ژمارەى زیادبوونى حاڵەتەکانى تووشبوون بە پەتاى کۆلێرا هۆشدارى دەدات و وەک خۆى دەڵێت، ڕۆژانە ژمارەیەکى زۆرى نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکان دەکەن بە هۆى ڕشانەوە و سکچوون، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.

جێگەى ئاماژەپێدانە ڕۆژى (19)ـى حوزەیرانى (2022) دە حاڵەتى تووشبوون بە کۆلێرا لە سلێمانى ڕاگەیێندرا، بەو هۆیەوە لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستى عێراق، بارى لە ناکاوى لەو پارێزگایە ڕاگەیێندرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین