سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، كلیلى سه‌قامگیریى عێراقه کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عیراق ڕایدەگەیێنێت، هه‌بوونى میكانیزمێكی بۆ ‏گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان" لە عێراق بە پێویست دەزانێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌  ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عیراق و هه‌وڵه‌كان ‏بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ‏ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ‏هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێ كران.‏"

باڵیۆزى فەرەنسا لە بەشێکى کۆبوونەوەکەدا، "جه‌ختى له‌ بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ بره‌ودانى ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگیریى ‏عیراقى بۆ پاراستنى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ به‌ پێویست و گرنگ زانى.‏"

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى عیراقه‌ و هه‌بوونى میكانیزمێكی بۆ ‏گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، به‌ پێویست له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏"

سەبارەت بە مەترسییەکانى داعش و هەڕەشەى تیرۆر، "هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستیى و گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكارى و ‏هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق به‌ پشتگیریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى ‏نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌تى له‌ ‏ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور.‏"

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنى بازاڕى جیهانیى وزره‌ و پێگه‌ و ‏گرنگیى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌مباره‌یه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ‏له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ‏دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز ئۆلیڤیێ دیكۆتینى، كونسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین