كاردانەوەى وڵاتانى جيهان بەرانبەر بۆردوومانەكەى گوندى پەرەخ وەرگێڕان

نوچەنێت:

بۆردوومانەكەى توركيا بۆ سەر گوندى بەرخ كاردانەوەى هەرێمى و نێودەوڵەتى لێدەكەوێتەوە، كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى داوا دەكات، "توركيا چاو بە پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكانى بخشێنێتەوە."

لە يەكەم كاردانەوەدا  نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رايگەياند، "سەرکۆنەی پەلامارەکەی دوێنێی پارێزگای دهۆك لە عێراق دەکات، کە بوە هۆی کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی و کوشتنی خەڵکی مەدەنی قبوڵکراو نییە".

بەگوێرەى هەواڵێكى رۆيتەرز، وتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوە رەتيكردۆتەوە قسە لەسەر وردەكارييەكان بكات، تا زانيارى زياتريان لەسەر ئەو بۆردۆمانە بەدەست دەگات، هۆكارەكەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەمەريكا چاوەڕوانى زانيارى زياتر لەسەر ئەو بۆردوومانە دەكات.

كۆمارى عەرەبى داوا لە توركيا دەكات رێز لە سەروەرى وڵاتانى عەرەبى بگرێت

لە لايەكيترەوە وەزارەتى دەرەوەى ميسر  لە راگەيێندراوێكدا پرسە و سەرەخۆشى خۆى ئاڕاستەى حكومەتى عێراقى دەكات، لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، "بە ئامانجگرتنى هاووڵاتيانى مەدەنى لە پارێزگاى دهۆك لە هەرێمى كوردستان بە توندى سەركۆنە دەكەين، جەختيش لەسەر ئەوە دەكەينەوە، دەبێت بەگوێرەى ياسا بڕيارلێدراوەكانى نێودەوڵەتى پارێزگارى لە هاووڵاتيان بكرێت و رێز لە سەروەرى خاكى عێراق بيگرێت."

لە بەشێكى ترى ئەو راگەيێندراوە هاتووە، پاڵپشتى تەواوى سەروەرى خاكى عێراق و حكومەتى عێراق دەكەين بۆ ئەو رێكارانەى دەيگرێتەبەر بۆ پارێزگارى لە ئاسايش و سەقامگيرى وڵاتەكەى.

كۆمارى ئيسلامى ئێران لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەكەى سەرۆكۆنەى ئەو هێرشانە دەكات، بەڵام بەبێ ئەوەى توركيا بەو هێرشە تۆمەتبار بكات، ناسر كەنعانى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رايگەياند، "هاوسۆزين لەگەڵ كەسوكارى قوربانيان و حكومەت و گەلى عێراق."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر گرنگى سەقامگيرى و ئاسايشى عێراق كردەوە، كۆمارى ئيسلامى ئێران ئاسايشى عێراق بە بەشێك لە ئاسايشى خۆى دەزانێت، لەو بارەوەش ئامادەى هەموو هاوكارييەكە.

ئەمەريكا و ئێران و كەنەدا توركيا تۆمەتبار ناكەن.

حكومەتى كەنەدا لەسەر ئاستى باڵيۆزخانەى وڵاتەكەى پرسە و سەرەخۆشى خۆى ئاڕاستەى كەس و كارى قوربانيانى ئەو بۆردوومانە كردووە، گريگۆرى گاڵگيان، باڵيۆزى كەنەدا لە عێراق رايگەياند، "پرسە و سەرەخۆشى خۆم ئاڕاستە كەس و كارى كوژراوان و بريندارانى بۆرمانەكەى زاخۆ دەكەم، پێويستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ جياكردنەوەى هاووڵاتيان شەڕكەران."

لە بەشێكى ترى قسەكانى باڵيۆزى كەنەدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، پێويستە لێكۆڵينەوەى گشتگير لەو رووداوە بكرێت."

كۆمارى وڵاتانى عەرەبى بەتووندى هێرش دەكاتە سەر توركيا و داواى بەخۆداچوونەوەى لێدەكات جەمال روشدى، وتەبێژى ئەحمەد ئەبوو غەيت ئەميندارى كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى رايگەياند، "كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى پاڵپشتى حكومەتى عێراق دەكات سەركۆنە و دەستدرێژيەكانى توركيا رەت دەكاتەوە، هەر دەستدرێژيەك پێشێلكارى هەر وڵاتێكى عەرەبى تێدا بێت رەتى دەكاتەوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "پێويستە ئەنقەرە چاوخشانەوە بەخۆيدا بكات بۆ پارێزگارى لە پرەنسيپى دراوسێيەتى لە پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە بكات، رێگە نەدات ئۆپراسيۆنى سەربازى لەژێر هەر پاساوێك بێت لەناو وڵاتانى عەرەبى ئەنجام بدات."

لە لايەكى ترەوە وەزارەتى دەرەوەى بەريتانيا لە راگەيێندراوێكدا نيگەرانى خۆى بەرانبەر بۆردوومانەكانى گوندى پەرخە دەربڕى، لە بەشێكى ترى ئەو راگەيێندراوە هاتووە، "بەردەوام دەبين لە پاڵپشتى سەقامگيرى عێراق لە هەرێمى كوردستان."

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكەى وەزارەتى دەرەوەى بەريتانيا هاتووە، بۆ لێكۆڵينەوە لەو رووداوە پاڵپشتى بەرپرسانى عێراقى دەكەين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین