عەلى باباجان: (190) مليار دۆلار لە بانكى ناوەندى توركيا كەمى كردووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (26/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، عەلى باباجان رايگەياند، "قەيرانى ئابوورى لە توركيا بەهۆى ناكۆكى و نادادەپەريى و مووچەى بەرپرسانى حكومیيە كە لە نێوان پێنج بۆ (10) مليۆن ليرەيە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "بەرپرسانى حكومەتى توركيا يەدەگەكانى دراوى بيانيان لە بانكى ناوەندى فرۆشت، بۆ ئەوەى بەخەڵك بڵێن سەير بكەن نرخ بەرزبۆوە، ژێربەژێريش خەريكى ئاڵوگۆڕى دراو بوون، لە مانگى تشرينى يەكەمى رابردوو (60) مليار دۆلاريان فرۆشت، دواتر ئەو ژمارەيە گەيشتە (190) مليار دۆلار."
بەگوێرەى هەڵسەنگاندنى سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن نرخى ئێستا يەك دۆلار بەرانبەر (17.87) ليرەيە، چاوەڕوان دەكرێت ئەو نرخە لە كۆتايى ئەمساڵ بگاتە (25) ليرە.
لە ماوەى رابردوو بەهۆى دابەزاندنى رێژەى سوو لە توركيا نرخى ليرە بەردەوام لە دابەزين دايە، بەهۆيەوە يەدەگى دراوى بيانى لە توركيا پاشەكشەى كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment