مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: ئۆپه‌راسيۆنى توركيا بۆ يه‌كچارچه‌يى عێراق گرنگە
نوچەنێت:
ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن)ى تورکى ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە، لەسەر قسەکانى مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له‌باره‌ى تۆپبارانکردنى هه‌رێمى كوردستان له سنوورى ئیدارەى زاخۆ و گرژییەکانى نێوان عێراق و تورکیا و تێیدا رایگەیاند، "له باره‌ى هه‌راسانكردنى ئێمه لە رێگەی خاكی عێراقەوە، زۆر ده‌مێكه هۆشداريمان داوه، مه‌ترسى له‌سه‌ر كاره‌كانى ئێمه له عێراق هه‌يه، بوونى ئه‌م رێکخراوانه له عێراق زۆر روونه، عێراق تيرۆر له وڵاته‌كه‌ى ده‌رناكات، ئێمه داوامان كردووه ئه‌م ناوچانه له تيرۆر پێكه‌وه پاك بكه‌ينه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه ئاماده‌نين پێكه‌وه پاكيبكه‌ينه‌وه، ئێمه بە تەنیا ئەم كارە ده‌يكه‌ين، تورکیا پشتگيرى له يه‌كپارچه‌يى عێراق ده‌كات، له‌ڕاستيدا ئۆیراسيۆنى ئێمه له عێراق بۆ يه‌كپارچه‌يى خاكى ئەو وڵاتە زۆر گرينگه."
سەبارەت ئۆپراسيۆنى سه‌ر سووريا به‌م شێوه‌يه به‌رده‌وامى به قسه‌كانى دا و گوتى "رووسيا و ئه‌مه‌ريكا پابه‌ند نه‌بوون به قسه‌كانيان، له (2019)وە ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا دانوساندنمان كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رووسيا له سوچى رێكکه‌وتین، برياربوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا ناوچه‌كه له‌م رێکخراوانه پاك بكه‌ينه‌وه. ئه‌مه‌ريكا سه‌ربارى ئه‌وەى ناوچه‌كه‌ى له تيرۆر پاكنه‌كرده‌وه هاوكارى سه‌ربازيشيان ده‌كات و به‌رده‌واميشه. ئايا ده‌تانه‌وێت سووريا دابه‌ش بكه‌ن؟ ئێوه دژى ئێمه‌ن؟ پێويسته ئه‌مه‌ريكا ئه‌مه روونبكاته‌وه. "
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی لەمەشكرد "ئه‌مه‌ريكا و رووسيا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر جددی نییە، هيواى رووسيا ئه‌مه‌يه له‌ناو ئه‌م رژێمه‌دا بێت، هه‌ردوو وڵات په‌كه‌كه و يه‌په‌گه‌ى به‌كارده‌هێنن. "
له‌باره‌ى ئێرانيشه‌وه گوتى، "ئايا ئێران نه‌خۆشى چييه؟ په‌كه‌كه و يه‌په‌كه په‌جه‌كه ئايا ئه‌مانه چ جياوازييه‌كيان هه‌يه؟ ئه‌مانه هه‌مووى رێکخراوى دژ بە ئێەمن بيروبۆچوونى جياواز له‌نێوانيان هه‌يه به‌هۆى ململانێى ده‌سه‌ڵات، ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران له باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرو پاكردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه كۆبووينه‌وه‌و گفتوگۆمان كرد، هه‌روه‌ها پشتيوانى ئه‌م ئۆپه‌راسيۆنانه‌ده‌كه‌ين كه رژێمى ئەسەد ئه‌نجامى ده‌دات، به‌ڵام رژێم نابێت ئۆپه‌راسيۆنى میانڕه‌وى به تيرۆر ببينى. "
چاوش‌ئۆغڵو باسى له‌وه‌ش كرد، "هه‌موو لايه‌نێك بيروبۆچوونى خۆى ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ى بيرو رای خۆيان ده‌ڵێن هه‌موومان بينيمان كاتێك كه هه‌ره‌شه‌يه‌ك له‌سه‌ر خۆيانه چ كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هيچ گرينگ نيیه به‌لامان كه‌سانى تر چى ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت هيچ هه‌ره‌شه‌يه‌ك بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان نه‌هێڵين ئه‌وه ئه‌ركى ئێمه‌يه، له‌هه‌مانكاتدا گرينگى سياسى هه‌يه چونكه ئه‌م ئۆپه‌راسيۆنه بۆ يه‌كپاچه‌يى خاكى سووريا گرينگه. "
له‌باره‌ى پشتیوانى و هاوکارییەکانى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئه‌م ريكخراوانه دەشڵێت، "ئه‌مه نمايشێكى ناراستگۆيى ئه‌مه‌ريكايه به‌رامبه‌ر ئه‌م رێكخراوانه، هيچ جياوازييه‌ك له نێوان يه‌په‌گه و په‌يه‌ده نييه، ئه‌مه‌ريكا له هه‌موويان زياتر ئه‌وه باشتر ده‌زانێت، ئه‌م كرده‌وانه‌ى ده‌يكات جێگه‌ى قه‌بوڵكردن نييه. "
بە بۆچوونى وەزیرى دەرەوەى تورکیا، "تیرۆر هيچ پێناسه‌يه‌كى په‌سه‌ندكراوى نێوده‌وڵه‌تى نييه، هه‌موو دەوڵەتێک له‌لايه‌ن خۆییەوە، بە شێوى خۆى پێناسەى ده‌كات، ئه‌مه تێگه‌يشتنى وانه، ئه‌مرۆ دوو هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ناتۆيه، يه‌كێك له‌مانه تيرۆره، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا له كۆبوونه‌وه‌ى ناتۆ زۆر به روونى رایگەیاند، كه ئێمه چ كارێك به‌رامبه‌ر تيرۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ين، يه‌كێك له دوژمنه‌كانی ناتۆ تيرۆره، ئەو‌كاته ئه‌وه پێويسته ده‌بێت ئه‌نجامى بده‌ين."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment