‏سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: له‌ ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ینه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە ساڵڕۆژى یادى شەهیدانى ئاشووریدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ده‌که‌ینه‌وه‌."

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەر لە ساڵیادى کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکاندا، تویتێکى بڵاوکردەوە و نووسیویەتى، "ئه‌‌مڕۆ 7ی ئاب، له‌ ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا به‌ شکۆوه‌ یادی قوربانیانی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی خوشک و برایانی ئاشووری ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌رله‌ 89 ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای عێراق له‌ سێمێل ئه‌نجام درا."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا نووسیویەتى، "له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ده‌که‌ینه‌وه‌."

بەر لە (89) ساڵ و لە (1933) لە سنوورى سێمێل، لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئەوساى عێراق، هێرشکرایە چەندین گوندى ئاشوورییەکان، لە ڕۆژى وەک ئەمڕۆ (89) هاووڵاتى ئاشوورى بوونە قوربانى، هەر بۆیە (7)ـى ئاب وەک ڕۆژى شەهیدانى ئاشوورى دیاریکرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین