جارێكى تر ده‌نگدان به‌ بودجه‌ى عێراق دوا ده‌خرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو له‌ دانیشتنى سبه‌ى دووشه‌م ده‌نگ به‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بدرێت، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ دانیشتنى سبه‌ى بۆ ته‌واوكردنى یاساى دادگاى فیدڕاڵى ته‌رخان ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئادار، فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكى كورتدا ده‌ڵێ، " دانشتنى رۆژى دووشه‌م ته‌واوكردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسى دادگاى فیدڕاڵى له‌خۆ ده‌گرێت".

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى به‌ ئه‌سته‌مى ده‌زانێ سبه‌ى ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساى دادگاى فیدڕاڵى و بودجه‌ بدرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ناكۆكییه‌كى زۆر له‌سه‌ر هه‌ردوو یاسا هه‌یه،‌ بۆیه‌ به‌ دوورى ده‌زانێ ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.

ماجده‌ ته‌میمى كه‌ ئه‌ویش ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه‌ نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌ بڕیار بوو رۆژى دووشه‌م ده‌نگ به‌ بودجه‌ى گشتى بدرێت به‌ڵام له‌ كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى نییه‌ و ته‌نیا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى دادگاى فیدڕاڵى ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین