ئەردۆغان سەردانى ئۆكراينا دەكات تورکیە
لەسەر بانگێشتى فەرمى ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى سەردانى بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەيوەندييەكانى نێوانيان وڵاتە دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە فەرمانگەى پەيوەندييەكانى سەرۆكايەتى توركيا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كردوو، "سبەى پێنجشەممە ئەردۆغان سەردانى ئۆكراينا دەكات، بڕيارە دواى كۆبوونەوەى سەرۆكى هەردوو وڵات، كۆبوونەوەيەكى سێقۆڵى لە نێوان ئەردۆغان و زيلينسكى و ئەنتۆنيۆ گوترێس، سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان ئەنجام بدرێت."

سەبارەت بە ماوەى سەردانەكەش سەرۆكايەتى توركيا روونى كردۆتەوە، "ئەو سەردانەى ئەردۆغان  رۆژێك دەخيانێت. 

دەربارەى ناوەرۆكى كۆبوونەوەكەش لە راگەيێندراوەكەدا هاتووە، "لە كۆبوونەوەى ئەردۆغان و زيلينسكى گفتوگۆ لەسەر هەموو ئاستەكانى پەيوەندى نێوان هەر دوو وڵات دەكرێت، كە گەيشتۆتە ئاستى هاوبەشى ستراتيژى."

لەبەشێكى ترى راگەێندراوەكە هاتووە، "لە كۆبوونەوە سێ قۆڵيەكە بۆ باس لە بەهێزكردنى ميكانزمى كێشەكانى رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا بۆ بازاڕەكانى جيهان دەكەن و گفتوگۆش لەسەر ئەو هەنگاوەكان بۆ دۆزينەوەى چارەسەرى ديپلۆماسى بۆ كۆتاييهێنان بە جەنگى رووسيا و ئۆكراينا دەكەن.

ئۆكراينا و توركيا پەيوەندى ئابوورى و سياسى و سەربازييان بەهێزە، ئەو سەردانەى ئەردۆغان يەكەم سەردانە لەدواى دەستپێكردنى جەنگى رووسيا دژ بەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین