باڵيۆزى توركيا لە قوددس نامەى دەستبەكاربوون پێشكەش دەكات تورکیە
ئيريت ليليان، فەرمانبەرى كاربەرێكەر لە باڵيۆزخانەى ئيسرائيل لە ئەنقەرە رايگەياند، "باڵيۆزى توركيا لە ئيسرائيل وەك باڵيۆزى وڵاتانى تر داواى خۆى لە قوددس پێشكەش دەكات بۆ دەستبەكاربوونەوەى."

ئەمڕۆ يەكشەممە (28/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ليليان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "ئيسرائيل خۆشحاڵ بەگواستنەوەى باڵيۆزخانەى وڵاتان بۆ قوددس، تا ئێستا چەند وڵاتێك ئەو بڕياريەيان داوە، هيوادارم ئەو بڕيارەى توركيا تەنيا چەند هەفتەيەكى پێويست بێت و كۆتايى بە پڕۆسەى گواستنەوە بێت."

سەربارەت بە ئەگەرى گواستنەوى باليۆزخانەى توركيا بۆ قوددس ليليان گوتى، "ئەمەريكا يەكەم وڵات بوو باڵيۆزخانەى بۆ قوددس گواستەوە، بەڵام بۆ ئەوەى واقيعى بين نابێت چاوەڕوان بين توركيا ريزى يەكەمى ئەو وڵاتە بێت ئەو كارە ئەنجام بدات، هيواداريشين لە داهاتوو ئەنقەرە باڵيۆزخانەكەى بۆ قوددس بگوازێتەوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو بەرپرسەى ئيسرائيل لە توركيا ئاماژەى بەوە كرد، "يەكێك لەو بەربەستە سەرەكييەكانى نێوان پەيوەنديى ئيسرائيل و توركيا هەبوونى نووسينگەى حەماسە لە ئيستەنبۆڵ، ئێمە چاوەڕوانى ئەوە لە ئەنقەرە دەكەين ئەو نووسينگەيە داخات و چالاكوانەكانى دووربخاتەوە."

لە ساڵى (2018) توركيا و ئيسرائيل رايگەياند پەيوەندييەكانيان بە تەواوى ئاسايي دەكەنەوە، باڵيۆزخانەكانيان دەكەنەوە، رايگەياندنى قوددس وەك پايتەخى ئيسرائيل لەلايەن دۆناڵد ترەپ، سەرۆكى پێشووى ئەمەريكا جارێكى ئاڵۆزيەكانى نێوان فەڵەستينييەكان و ئيسرائيلى زيادكردەوە، ئەوە بۆوە تێكچوونى پەيوەندى توركيا و ئيسرائيل.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین