ماڵپه‌ڕێكى به‌ریتانى: سیستانى ده‌زانێ پێكدادانێكى سنووردار له‌نێو شیعه‌دا رووده‌دات
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانى روودانى شه‌ڕى ناوخۆى شیعه بڵاوكردووه‌ته‌وه، دوێنێ شه‌ممه 27/ئاب/2022 رۆژنامه‌ى مه‌دا پوخته‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، به‌رپرسانى میلیشیاكان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌گه‌رى پێكدادان هه‌یه، چونكه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هیچ شتێكى ئه‌وتۆى له هه‌گبه نه‌ماوه.
سه‌در هیچى له هه‌گبه نه‌ماوه
به‌رپرسێك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه كردووه و گوتوویه‌تى، "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌در ئێستا له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نییه". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بڕیارێكى له‌م شێوه‌یه بده‌ن، ئه‌وا "بڕیارێكى ده‌به‌نگانه" ده‌بێت. ده‌شڵێ، "بژارده‌ى تر ئه‌وه‌یه جه‌نگه‌كه بۆ دوور له سه‌در بگوازینه‌وه، هاوپه‌یمانه‌كانى كه كورد و سوننه به ئامانج بگرین، كێشه‌كه ئێستا ئه‌وه‌یه سه‌در كه‌وتووه‌ته ته‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌وه، بژارده‌یه‌كى نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ى خۆى بێت، واته یان ده‌بێت له‌ڕووى سیاسییه‌وه نه‌مێنێ، یانیش پاشگه‌ز ببێته‌وه".
سه‌ركرده‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى جارێكى تر دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه ئامانجى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئه‌وه نییه، به كرده‌ى سه‌ربازی رووبه‌ڕووى سه‌در ببێته‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌سێك نییه پشتگیرى ئه‌و بۆچوونه بكات، به‌ڵكو ئامانج ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌درێت چیتر سه‌در شه‌قام به‌كارنه‌هێنێت.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق بۆ ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ، "ته‌واوى ئه‌و زانیارى و ئاماژانه‌ى هه‌ن دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ململانێیه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به دوورى نازانێ به‌ریه‌ككه‌وتن رووبدات، به‌ڵام سنووردار ده‌بێت.
چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بیر له
به ئامانجگرتنى كورد و سوننه ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازى له فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه، هێشتا مه‌ترسى ئه‌منى له ئارادایه. رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، به‌رپرسانى عێراق مه‌ترسیان هه‌یه ته‌نگژه سیاسییه‌كه بۆ بارودۆخى ئه‌منى بپه‌ڕێته‌وه، بۆیه مسته‌فا كازمى وه‌ك فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق كۆمه‌ڵێك رێنمایى به سوپا داوه، ته‌واوى سوپا له ئاماده‌باشیدان و گواستنه‌وه و جوڵاندنى هێزه‌كان له شوێنه‌كه‌وه بۆ شوێنێكى تر راگیراوه.
دوێنێ ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه به وه‌زیرى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌ناسرێت، به‌ناوى سه‌دره‌وه پێشنیارێكى بڵاوكرده‌وه، تێیدا داواى كرد بوو ته‌واوى ئه‌و هێز و كه‌سایه‌تى و به‌رپرسانى له‌دواى 2003 وه له پرۆسه‌ى سیاسى عێراقن، دوور بخرێنه‌وه. ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن لایه‌نه شیعه‌كانى تره‌وه به سه‌یر و نامۆ وه‌سف كرا. هه‌ر چه‌نده سه‌در ئاماده‌یى نیشان دا بوو له ماوه‌ى كه‌متر له 72 كاتژمێر ئه‌مه وه‌ك رێككه‌وتن واژوو بكات، كه‌چى چاودێرانى سیاسى پێیانوابوو ئه‌مه رێككه‌وتن نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وامبوونى سه‌دره له ره‌تكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ باس له‌وه ده‌كات، بۆ به‌رده‌وامبوون و دروستكردنى گوشارى زیاتر ئه‌مجاره سه‌در روو له كارتى وزه ده‌كات و لایه‌نگرانى به‌ره‌و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان ده‌بات، له هه‌مانكاتیشدا هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆشكى به‌رپرسان بژارده‌یه‌كى تر‌ى سه‌دره.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفى چاودێرى سیاسى بۆ ماڵپه‌ڕى ئه‌لعه‌ره‌بیه ده‌ڵێ، "به تیڕوانینى سه‌در دۆسیه‌ى نه‌وت كاریگه‌ر و گرنگه، بۆیه وه‌ك كارتێكى فشار له دژى حزبه‌كانى به‌كارى ده‌هێنێ" چاودێرانى سیاسى به دوورى نازانن ئه‌م جاره لایه‌نگرانى سه‌در بۆ ئابڵوقه‌دانى سه‌رچاوه‌كانى وزه هه‌نگاو بنێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment