وەزيرى دەروەى سويد: بەرزكردنەوەى ئاڵاى پەكەكە كێشەمان بۆ دروست دەكات تورکیە
ئان ليندى، وەزيرى دەرەوەى سويد رايگەياند، "دواى ئەوەى ئەندامانى پارتى چەپ ئاڵاى پارتى كرێكارانى بەرزكردەوە، دانوستاندنەكانمان لەگەڵ توركيا بۆ بوون بە ئەندامى ناتۆ ئاڵۆزتر بووە."

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى سويد ئاشكرايكردووە، "بەهۆى بەرزكردنەوەى ئاڵاى پەكەكە لە لايەن ئەندامانى پارتى چەپ راگەياندنەكانى توركيا بە بەردەوامى رووماڵى ئەو رووداوە و رووداوەكانى ترى هاوشێوە دەكەن، هەرچەندە بەگوێرەى ياساى سويد ئەوە ئازادى رادەربڕينە، بەڵام بە بۆچوونى ئێمە ئەو دۆخە بە تەواوى بۆ حكومەت گونجاو نييە." 

سەبارەت بە كۆبوونەوەى هەينى رابردوو وەزيرى دەرەوەى سويد گوتى، "بڕيار بوو ئەو كۆبوونەوە لە سويد ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆى هەندێك رێكارەوە گوازرايەوە بۆ فينلەندا، لەو كۆبوونەوە پێداچوونەوە بە كارە جێبەجێكراوەكانى ئەو رێككەوتنە كرا بۆ بەهێزكردنى هاوئاهەنگى لە بوارى رووبەڕووبوونەوەى تيرۆر."

دواى ئەوەى سويد و فينلەندا داواى بوون بە ئەنداميان لە رێكخراوى هاوپەيمانى ناتۆ كرد، حكومەتى توركيا بە پاساوى داڵدەدانى لايەنگرانى پەكەكە و گرووپى فەتحوڵا گولەن، ڤيتۆى دژ بەو دوو وڵاتە كارهێنا، ئەوەش وايكرد، ئەو دوو وڵاتە هەوڵى رێككەوتنى هاوبەش لەگەڵ توركيا بدەن.

لە مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ سويد و فينلەندا و توركيا ياداشتێكى لێكتێگەيشتنيان بۆ دروستكردنى ميكانزمێكى هاوبەشى بەردەوام بۆ چاودێرى جێبەجێكردنى ئەو ياداشتە و بەهێزكردنى هاو ئاهەنگى واژۆكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین