كۆمپانيا ئەمەريكيەكان لە رێگەى توركيا دەگەڕێنەوە بازاڕى رووسيا تورکیە
چەند سەرچاوەيەكى نزيك لە بزنسمانانى توركيا رايانگەياندووە، "ئەو كۆمپانيا ئەمەريكيانەى بەهۆى جەنگى ئۆكراينا رووسيايان جێهێشتووە، بەدواى رێگەيەك دەگرێن بۆ ئەوەى بە نهێنى لە رێگەى توركياوە بگەڕێنەوە بۆ بازاڕەكانى رووسيا."

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە چەندين كۆمپانياى ئەمەريكى دەيانەوێت خۆيان لەو سزايانەى وڵاتانى رۆژئاوا كە بەسەر رووسيايان سەپاندووە دەربازبكەن و لە رێگەى جێبەجێكردنى پڕۆژەى هاوبەش لەگەڵ كۆمپانيا توركيەكان بگەڕێنەوە بۆ بازاڕەكانى رووسيا.

لە چەند مانگى رابردوو پێشنيارى كۆمپانيا ئەمەريكيەكان زيادى كردووە، ئەو كۆمپانيايانە كارەكانيان بە درێژايى رێگەكانى نێوان رووسيا و توركيا و دوبەى و ئەمەريكا بوو، كە كاڵاى رووسييان دەكڕى.

بارەگاى سەرۆكى زۆربەى ئەو كۆمپانيا نێودەوڵەتيانە لە ئەمەركيا لقەكانيان لە دوبەى بۆ جێبەجێكردنى ئەو كارانە بەكاردەهێنن. 

سەبارەت بە شێوازى كاركردنيان ئەو كۆمپانيايانە داواى پڕۆژەى هاوبەشيان خستۆتە بەردەم كۆمپانياكانى توركيا، ئەوەش بۆ قەرەبووكردنەوەى ئەو زيانانەيە لە بازاڕەكانى رووسيا بەريان كەوتووە.

دەربارەى جۆرى كاڵاكانيش كۆمپانيا ئەمەريكيەكان دەخوازن مادەى پتڕۆكيمياوى سووتەمەنى كانزايى و كانزاى گرانبەها و بەرد و دانەوێڵە و ئاسان پەينى كيمياوى مادە كياويەكانى تر و خواردنەوە كهولييەكان بكڕن.

كاتێك ئەمەريكا سزاى بەسەر كۆمپانيا و بزنسمانە رووسيەكان لە بوارەكانى وزە و بەرگرى و تەكنەلۆژيا سەپاند، هەزاران كۆمپانياى رۆژئاوا رووبەڕووى هەڵوێستێكى ناخۆش بوونەوە.

لەگەڵ دەستپێكردنى هێرشە تايبەتەكان لە ئۆكرانيا، مايرۆن بريليانت، جێگرى سەرۆكى ژوورى بازرگانى ئەمەريكا سەردانى توركياى كرد و چاوى بە چەندين سياسى و بزنسمان كەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین