سەرۆكايەتى توركيا (15) مليۆن سكاڵاى بەدەست گەيشتووە تورکیە
فوئاد ئۆكتاى، جێگرى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "سەرۆكايەتى توركيا لە ماوەى دوو ساڵ و نيوى رابردوو (15) مليۆن سكاڵاى بەدەست گەيشتووە."سلێمان بەلبەل، پەلەمانتارى پارتى گەلى كۆمارى هەبوونى ئەو سكاڵا زۆرە بە شكست بۆ حكومەتى ئێستاى توركيا دەزانێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە سلێمان بەلبەل، سەبارەت بەو سكاڵايانە روونى كردەوە، "سەرۆكايەتى توركيا لە ساڵى (2020) پێنج مليۆن و (900) سكاڵاى بەدەست گەيشتووە، لە ساڵى رابردوو شەش مليۆن و (100) هەزار سكاڵاى بەدەستگەيشتووە، لە شەش مانگى يەكەمى سێ مليۆن سكاڵاى بەدەست گەيشتووە، بەڵام جێگرەكەى ئەردۆغان وردەكارييەكانى باس نەكردووە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو پەرلەمانتارەى توركيا رايگەياند، "سيستەمى دامەزراوەيى لە توركيا داڕوخاوە، بۆيە هاووڵاتيان پەنا دەبنە بەسەر يەكەى پەيوەندييەكانى سەربە سەرۆكايەتى."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو پەرلەمانتارە گوتى، "لەناو دامەزراوەكانى وڵات وەڵامى داخوازييەكانى هاووڵاتيان نادرێتەوە، بۆيە يەكەى پەيوەندييەكان بووە بە ناوەندى سكاڵا، ئەركى دەوڵەت تەنيا وەرگرتنى كێشەى هاووڵاتيان نييە، بەڵكو ئاشكراكردنييەتى  بۆ ڕايگشتى."

بە بۆچوونى بەلبەل ئەو دۆخەى ئێستا ئەنجامى سيستەمى تاكە كەسى و دەوڵەتى حزبيە، كە هاووڵاتيانى لە بەكارهێنانى ماف و ئازادييە دەستوورييەكان بێبەش كردووە.

لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى (2018) دەسەڵاتى پەرلەمانى لە توركيا گۆڕا بوو بە سەرۆكايەتى، لەو كاتەوە توركيا رووبەڕووى قەيرانى ناوخۆيى بۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین