دۆخى تەندروستى شاژنى بەريتانيا ناجێگيرە
كۆشكى باكنگام رايگەياند، "شاژنە ئيليزابێسى دووەم دۆخى تەندروستى ناجێگيرە و تيمى پزيشيكى لە دڵەڕاوكێن بەرانبەر دۆخى تەندروستى."لەدواى خۆى بڕيارە چاڕڵس جۆرجى تەمەن (73) ساڵ كورسى پادشايەتى وەربگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتى/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (سكاى نيوز) عەرەبى بڵاويكردەوە، كۆشكى بانكنگام راگەيێندراوێكى لەسەر دۆخى شاژنى بەريتانيا بڵاوكردەوە، تێيدا دەڵێت، "دۆخى تەندروستى شاژنى بەريتانيا ناجێگير و ژێر چاودێرى تيمى تەندروستيدايە."

سەبارەت بە دۆخى تەندروستى كۆشكى باكنگام دەڵێت، "ئەمڕۆ بەيانى تيمەكەى هەڵسەنگانيان بۆ دۆخى تەندروستى كردوو، پزيشكەكان داوايان كردووە پێويستە لە ژێر چاودێرى تيمى تەندروستى بمێنێتەوە، لاى خۆشيەوە شاژنى بەريتانيا داواكەى پزيشكەكانى قبووڵ كردووە."

شاژنە ئيليزابێس تەمەنى (96) ساڵە، ماوەى ساڵێك تووشى كێشەى تەندروستى بووە و لە هەڵسان و رۆيشتن و زەحمەتى دەبينێت.

شا چارڵز ڤيليپ ئارسەر جۆرج، كوڕی گەورەی شاژنە ميراتگرى شەرعى شاژنە ئەليزابێسە و تەمەنى (73) ساڵە دواى مردنى ئەو لە شوێنەكەى دادەنيشێت.

شاژنى بەريتانيا ماوەى (70) ساڵە لەسەر تەختى پادشايەتى بەرتينايايە، درێژترين ماوە لەسەر تەختى پادشايەتى بووە، بەوەش ژمارەى پێوانەيى تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین