شه‌رق ئه‌وسه‌ت: پارتى و یه‌كێتى له پێكهێنانى به‌ره‌یه‌ك نزیكبوونه‌ته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/ ئه‌یلوول/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى كورده‌وه كه ناوى ئاشكرا نه‌كردووه، باسى له‌وه كردووه گۆڕانێكى "گه‌وهه‌رى" له دانوستاندنى پارتى و یه‌كێتى روویداوه، ئه‌وانیش ئێستا ته‌نیا بۆ پرسى سه‌رۆك كۆمار كار ناكه‌ن به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ، به‌ر له‌وه‌ى بچنه به‌غدا ته‌واوى كێشه‌كانى نێوانیان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه، به‌مه‌یش كار بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن.
پارتى و یه‌كێتى هاوكێشه‌ى سیاسى ناوخۆى هه‌رێم رێكده‌خه‌نه‌وه
سه‌رچاوه‌كه به بیانووى ئه‌وه‌ى دانوستاندنه‌كان هه‌ستیارن ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام گوتویه‌تى، "ئه‌م دوو حزبه سه‌ره‌كییه به دوو كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ناچانه دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه" هه‌روه‌ها دووپاتیشى ده‌كاته‌وه پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون وه‌ك رابردوو به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوویان هه‌بێت كه ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندى به ئه‌نجامى دانوستاندنه‌كانى هێزه سیاسیه‌كانى عێراقییه‌وه نییه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئه‌و دوو لایه‌نه ته‌نیا له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار گفتوگۆ ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌سه‌ر هاوكێشه‌یه‌كى سیاسى نوێ له ناوخۆى هه‌ریچمى كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامێكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وه‌ست داوه و باسى له‌وه كردووه، ئێستا دانوستاندنه‌كان له قۆناغێكى پێشكه‌وتوون، دواى ئه‌وه‌ى دوو حزبه‌كه له‌سه‌ر شێوازێكى نوێ رێكده‌كه‌ون، ئه‌مه كاریگه‌رى له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كانى تر ده‌بێت و وا ده‌كات پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێك بێت له ئه‌نجامه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه، نه‌وه‌ك له پێشینه‌ى رێككه‌وتنه‌كه بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له كاندیدبوونى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كشێته‌وه یاخود جارێكى تریش له پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه؟ سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه‌ى كورد كه بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت قسه‌ى كردووه، ئاماده نه‌بووه سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات و ته‌نیا گوتوویه‌تى، "ئه‌و گۆڕانكاریه‌ى كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دانوستاندنه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم رووبدات، ئه‌وا ئاسانكاریى ده‌كات بۆ هه‌ردوو لا تا دۆسیه‌ى به‌غدایش یه‌كلایى بكه‌نه‌وه، ئه‌مه بێ كاریگه‌رى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه و ره‌وتى سه‌در".
چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه سێ رۆژ به نهێنى
له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى كۆبووه‌ته‌وه
نزیكه‌ى 10 مانگه پارتى و یه‌كێتى پێداگریى له‌سه‌ر كاندیدى خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كه‌ن، كه یه‌كه‌میان رێبه‌ر ئه‌حمه‌دى بۆ پۆسته‌كه كاندید كردووه، دووه‌میشیان به‌رهه‌م ساڵحى كاندید كردووه. پارتى پێشتر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى و ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانییه‌كى پێكهێنابوو، به ناوى "هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتمان" كه‌چى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دانوستاندنى ده‌كرد، بۆ سه‌رخستنى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
ئێستا له‌وه‌ته‌ى ره‌وتى سه‌در له پرۆسه‌ى سیاسى و په‌رله‌مانى عێراق كشاوه‌ته‌وه، ره‌وتى دانوستاندنه‌كان له عێراق گۆڕاوە، چونكه چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه خۆى به گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ده‌زانێت و بۆ ئه‌مه‌یش هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌ت پێكهبێنێ. رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه، له هه‌فته‌ى رابردوو سێ رۆژ به دواى یه‌كتره‌وه، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دانوستاندنى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى و عه‌زم كردووه كه دوو هاوپه‌یمانى سوننه‌ن، به هه‌مان شێوه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى كردووه.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و گفتوگۆیانه ئه‌گه‌ر به‌نهێنیش بن به‌ڵام هێشتا فه‌رمى نیین و گشتین، داواكارییه‌كانى كوردیش خۆى له دۆسیه‌ى كه‌ركووك و شنگال و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ شێوازێكى هاوبه‌شى لێكتێكه‌یشتن له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه. هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌كان له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى باسیان له‌وه كردووه هیچ داوایه‌كى كوردى و سوننى به فه‌رمى به چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نه‌دراوه، كه‌چى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه كاغه‌زى داواكارییه‌كانى كورد و سوننه بوونى هه‌یه، به‌ڵام هێشتا بۆ راگه‌یاندن دزه‌یان پێنه‌كراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment