سەلاحەدين دەميرتاش: بڕوانامەکەى ئەردۆغان ساختەيە تورکیە
سەلاحەدين دەميرتاش، هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە رايگەياند، "بەهۆى بڕوانامەى ساختە سەرۆكى توركيا لە مێژووى نوێ توركيا رووبەڕووى گەورەترين ئابڕووبردن دەبێتەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (20/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە دووبارە پرسى ساختەيى بڕوانامەى رەجەب تەيب ئەردۆغانى وروژاندەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە،  "بڕوانامەكەى سەرۆك كۆمارى توركيا ساختەيە." لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "بابەتى بڕوانامەى سەرۆك بابەتێك نييە تەنيا مايەى گفتوگۆ بێت، بەڵكو بابەتێكى زۆر مەترسيدارە، چونكە ئەوە بەلاى زۆر كەس گرنگە نييە ئەو كەسە چۆتە زانكۆ ياخود نا، بەڵكو ئەوەى باسى دەكەم ئەوەيە كە بڕوانامە مەرجێگى گرنگ و پێويستە بۆ يەكێك لە گرنگترين پۆستە ئيدارييەكانى هەر وڵاتێك، ئێمە لەدواى هەڵبژاردنەكان راستى ئەو بابەتە دەزانين."

دەميرتاش ئاماژە بەوەش دەكات، "توركيا رووبەڕووى گەورەترين ئابڕووچوون دەبێتەوە، بيربكەوە چ روودەدات ئەگەر ئاشكرا بێت كەسێك بۆ ماوەى (10) ساڵ بە تەنيا بە بڕوا نامەيەكى ساختە وڵاتى بەڕێوە بردووە."

هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە دەڵێت، "با گريمانەى ئەوە بكەين ئەردۆغان زانكۆى تەواو كردووە، بۆچى هيچ هاوڕێيەكى زانكۆى ناناسين، بەڵام هەموو هاوڕێكانى ئامادەيى و ناوەندى لە پۆستە گەورەكانى وڵات داناوە، بۆچى هيچ هاوڕێيەكى زانكۆى دانەناوە.؟"

لە بەشێكى ترى سەكانى روونى دەكاتەوە، "ئايا بڕوا دەكرێت كەسێك بە درێژايى ساڵانى زانكۆ هيچ وێنەيەكى رۆژگارى زانكۆى نييە، بۆ كەس ناڵێت لەگەڵ ئەردۆغان پێكەوە چووين بۆ ئەو كۆلێژە، پێكەوە لەو وەرزە لەو كۆلێژە بووين، با گريمانەى ئەوەش بكەين هيچ هاوڕێيەكى لە كۆلێژ نەبوو، ئەى هيچ مامۆستايەكيشى لە زانكۆ نەبووە؟ بۆ مامۆستايەك ناڵێت ئەردۆغان قوتابى من بووە، ياخود خۆى ناڵێت فلان كەس  لە زانكۆ مامۆستام بووە؟."

لە ساڵى (2016) كومەتى توركیا سەڵاحەدین دەمیرتاشى دەستگیركردووە، تا ئێستا كۆمیسیۆنى مافەكانى مرۆڤى ئەوروپا و چەند رێكخراوێكى مافكى مرۆڤ چەند جارێك داواى ئازادكردنیان كردووە، بەڵام حكومەتى توركیا گوێ بەو داواكاریانە نەداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین