ئێران لە سێ ڕۆژدا دووجار ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان تۆپباران دەکات ئێران

نوچەنێت:

لە ماوەى سێ ڕۆژدا دووجار ناوچە سنوورییەکانى سەر بە ناحیەى سیدەکان تۆپباران دەکات، بە هۆیەوە ژمارەیەکى زۆرى خاوەن ئاژەڵ و دانیشتوانى ئەو شوێنە ناوچەکەیان چۆڵکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئەیلوول/2022) کۆمارى ئیسلامیى ئێران بە چڕى سنوورى چیاکانى بەربزین و سەقەر و کوێستانى هۆڕنێ تۆپباران کرد.

بەپێى هەواڵێکى کوردستان 24، بە هۆى تۆپبارانەکانى ئێران، ژمارەیەکى زۆرى رەوەند و دانیشتوانى ئەو ناحیەیە، ناوچەکەیان چۆڵکردووە.

ڕۆژى (24)ـى ئەیلوولى (2022) ئێران هەمان ناوچەى تۆپباران کرد، هاوکات هەمان ڕۆژ سوپاى پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا، داواى لە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان کرد، دووربکەنەوە لە بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، بە فەرمى جەختى لەوەکردەوە، سوپاى پاسداران دەستی بە ئۆپراسیۆنێک لە سنوورى هەرێمى کوردستان کردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین