سەرۆكى جەهەپە: کاندیدى شەش پارتەکە دەبێتە (13) مين سه‌رۆك كۆمارى توركيا
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په، له دواى كۆبوونه‌وه‌ى لەگەڵ سه‌رۆكى شه‌ش پارته‌كه‌ى تورکیا له خولى دووه‌مين گفتوگۆکانیاندا گوتى، "كانديدى هاوبه‌شمان ده‌بێته (13) يه‌مين سه‌رۆك كۆمارى توركيا، بۆ وڵاته‌كه‌مان ئارامى و ئاشتى ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ين، دادپه‌روه‌رى دەچەسپێت، تاجى ديموكراسى له‌سه‌رى كۆماره‌كه‌مان ده‌كه‌ين."
ماڵپه‌رى (بيرگون) لەڕاپۆرتێکدا وردەکارى کۆبوونەوەى شەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکەى تورکیا دەخاتەڕوو، کە پێکهاتوون لە پارتى جه‌هه‌په و پارتى باشە و پارتى سعادەت و پارتى ئایينده و پارتى ديڤا و پارتى ديموكرات، سه‌رۆكى هه‌ر شه‌ش پارتەكە له خولى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كانيان يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌يان ئه‌نجام دا، ئه‌مرۆ له باره‌گاى جه‌هه‌په به ميواندارى كه‌ماڵ كليچدار ئۆغڵوكۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام درا، كۆبوونەوەكە نزيكه‌ى حه‌وت کاتژمێرى خاياند.
كه‌مال كليچدارئۆغڵو، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەکە نووسیویەتى، "بۆ ئه‌وه‌ى توركيا بۆ داهاتوو بنياتبنێين به‌گشتى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ڕاى گشتى به‌شمان كردووه، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانى ئێمه كۆبنه‌وه هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كه‌م كه ئێمه له باره‌گه‌كه‌ی ئێمە ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه، ئێمه وه‌كوئه‌م شه‌ش لايه‌نه سياسيه كه پێداگيرو خاوەن ئيراده‌ين كه به كۆى ده‌نگ سيسته‌مى به‌هێزكراوى په‌رله‌مانييان ئاماده‌كردبوو، ئه‌و كانديده‌ى هه‌ليده‌بژێرين ده‌بێته (13)يه‌مين سه‌رۆك كۆمارى توركيا بۆ وڵاته‌كه‌مان ئاشتى و ئارامى و كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ين."
مێراڵ ئاكشنار، سه‌رۆكى گشتى پارتى باشە له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى خولى دووه‌مى شه‌ش پارته‌كه رايگه‌ياند،" ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ توركيايه‌كى دڵخۆش و به‌هێز بۆ بونيادنان و ئه‌و پلاتفۆرمەى بە عه‌قڵى به هاوبه‌ش بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه پڕبایەخە دامان مه‌زراندووه، له‌سه‌ره‌تا سوپاسى سه‌رۆكى جه‌هه‌په و سه‌ركرده‌كانى تر ده‌كه‌م "
هه‌روه‌ها ته‌مێل كه‌ره‌مۆڵا ئۆغڵو، له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆى له تویتەر رايگه‌ياند، " بۆ ده‌سپێك و پرۆ‌سه‌يه‌كى نوێ به ئيراده‌وه به هه‌نگاوى دڵنيایی له ڕێگاكه‌مان به‌رده‌وامين، بۆ ئه‌وه‌ى ميلله‌ته‌كه‌مان شادبێت، پێكه‌وه كۆتايى به فه‌رمانه نادادپه‌روه‌رييه‌كان ده‌هێنين له‌سه‌ره‌تا سوپاسى كه‌مال كليچدار ئۆغڵو و سه‌ركردەی هه‌موو پارته‌كان ده‌كه‌م "
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، به‌هه‌مان شێوه له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆى رايگه‌ياند، "په‌يمان به ئێوه ده‌ده‌م، توركيا هه‌ناسه‌يه‌كى ئاسووده هه‌ڵده‌مژێت، سوپاسى كه‌مال كليچدار ئۆغڵو ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ميواندارييه ميهره‌بانيانە، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌ركردەى حزبه‌كانى تر ده‌كه‌م ئێمه ده‌به‌ينه‌وه."
گولتكين ئويسال له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تویتەر رايگه‌ياند، " هيچ هاووڵاتيیه‌كى ئه‌م وڵاته به‌هۆى بيرو باوه‌ر و شوناس و شێوازى ژيانيان پشتگوێ ناخرێن، ئێستا ياساى يه‌كسانى هاووڵاتيبوون جێبه‌جێده‌كرێت، ئێمه بريارمانداوه توركيايه‌ك دابمه‌زرێنين كه ديموكراسى تێيدا زاڵ‌بێت، به‌و ئيراده‌يه ئێمه ده‌يبه‌ينه‌وه، ئێمه هەر به‌و ئيراده‌يەش ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌وه‌ى ميلله‌ته‌كه‌مان له كێشه درێژخايه‌نه‌كانى (20) ساڵى ڕابردوو رزگار بكه‌ين، توركيايه‌ك بونیاد دەنێنین كه بۆ ژيان گونجاو بێت، هەروەك سوپاسى كه‌ماڵ كليجدار ئۆغڵو و هه‌موو سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌م."
سەرچاوە: BirGün
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment