سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ماتیو ماكفارلان جەخت زیاترى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریستانى داعش و بەردەوامیدان بە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ماتیو ماكفارلان فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "دوایین پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق و سووریا، دوا یاداشتى لێكگه‌یشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌" تاوتوێکرد.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكارى و پشتیوانیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ تا له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانیان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى" كردەوە.

لاى خۆیەوە جه‌نه‌راڵ ماكفارلان "پابه‌ندیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى به‌ به‌رده‌وامیى پشتگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا دووپاتكرده‌وه‌ و هه‌ردوولا هاریكاریى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌ پێویست زانى."

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمارى عێراق و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێزان وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین