ئەردۆغان ناكۆكييەكانى لەگەڵ يۆنان قووڵتر دەكاتەوە شیکاری

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا زۆر بەڕوونى هەڕەشەى لە يۆنان كرد و رايگەياند، "شەوێك لەناكاو سوپاى وڵاتەكەمان دەگاتە يۆنان." ئەو لێدوانەى سەرۆكى توركيا هەفتەيەك دواى كۆبوونەوەى بوو لەگەڵ كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سەرۆك وەزيرانى يۆنان لە كۆبوونەوە پراغ، كە (44) سەركردەى ئەوروپا ئامادە بوون.

رۆژنامەى نيويۆرك تايمز لە راپۆرتێكى دەڵێت، "لەگەڵ زيادبوونى رێژەى هەڵاوسان و دابەزينى بەهاى ليرە و نزيكبوونەوەى هەڵبژاردنەكان، ئەردۆغان پێويستى بە قەيرانى لەم جۆەيە." 

ململانێكانى يۆنان توركيا مێژووێكى كۆنيان هەيە

بەگوێرەى دوو بەرپرسى باڵاى ئەوروپا سەرۆك كۆمارى توركيا ميتسۆتاكيس بەوە تۆمەتبار دەكات كە لە چارەسەكردنى ململانێكى دەرياى ئيجە جددى نييە، رەخنەش لە يەكێتى ئەوروپا دەگرێت لايەنگرى يۆنان و قوبرس دەكەن، ئەوەش لەكاتێكدايە وڵاتانى تر بەو هەڵوێستانەى ئەردۆغان نيگەرانن، بەڵام ئەردۆغان لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى هێرش دەكاتە سەر يۆنان و دەڵێت، "شەوێك لەناكاو دەگەينە سەرتان."

كاتێكيش يەكێك لە پەيامنێرەكان پرسيار لە سەرۆكى توركيا دەكات، كە ئەو قسانەى تۆ ئەوە دەگەينێت، ئێوە هێرش دەكەنە سەر يۆنان، ئەردۆغان دەڵێت، "لە قسەكانم تێگەيشتى."

ئەوەش لەكاتێدايە كەمێك لە ديپلۆماتكاران و چاودێرانى سياسى پێشبينى جەنگ دەكەن، بەڵام هەستێك لەنێوان ديپلۆماكارانى ئەوروپا هەيە، كە ئەردۆغان هەڕەشەيەكى سياسييە، مەترسيەكانى لەسەر دراوسێكانى زيادى كردووە، ئەگەر هەيە هەندێك رووداو رووبدەن.

لێدوانى ديپلۆماتكارێكى تر بە رۆژنامەكەى راگەياندووە، "ئەردۆغان پێويستى بە قەيرانێكە، بۆ ئەوەى پێكەى خۆى لەناو وڵات بەهێز بكاتەوە، كە ئەوە ماوەى (20) ساڵە لە دەسەڵاتدايە، چونكە ئەگەر قەيرانێكى بۆ دروست نەكرێت، ئەوا خۆى قەيرانێك دروست دەكات."

ئێستا ئاڵۆزييەكانى نێوان يۆنان و توركيا زيادى كردووە، هەردوو وڵات ئەندامى هاوپەيمانى ناتۆن، لەگەڵ ئەوەش هەوڵەكانى ئەوروپا بۆ پارێزگارى لە يەكێتى هاوپەيمانييەكە بۆ رووبەڕووبوونەوەى رووسيا و لێكەوتە ئابوورييە كەڵەكەبووەكانى بەردەوامە.

كێشە قووڵەكان

سينان ئۆڵگن، بەرێوبەرە ناوەندى لێكۆڵينەوەى (EDAM) رايگەياند، "هەڵسوكەوتەكانى ئەردۆغان مۆركێكى هەڵبژاردنەكانى پێوەديارە، بەڵام هەندێك كێشە رەگەكەيان قووڵە دەبێتە هۆى بەهێزكردنى ئاڵۆزى و ناسەقامگيرى مەترسيدار، ئەو دوو وڵاتە كۆمەڵێك ململانێى دوولايەنەيان هەيە كە تا ئێستا چارەسەر نەكراون، هەركات ئەو دوو وڵاتە مەبەستيان بێت، ئەو ئاڵۆزيانە زيندوو دەكەنەوە."

يۆنان سوودى لە ناكۆكييەكانى نێوان توركيا و ئەمەريكا وەرگرتووە

لە ناوەڕاستى ساڵانى حەفتاكان بەهۆى گەڕان بەدواى وزە ئەو دوو وڵاتە خەريك جەنگ لەنێوانيان هەڵگيرسێت، ئەوەش بەهۆى دورگەيەك لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەند بوو، لە ساڵى (2020) جارێكى تر لەسەر دۆزينەوەى وزە لە ناوچە ناكۆكەكان دووبارە ئاڵۆزييەكان سەرى هەڵداوە.

هەڵبژاردنەكان

ئۆڵگين دەڵێت، "بۆچى دووبارە ئەو كێشەيە سەرى هەڵدا، ئايا بەهۆى هەڵبژاردنەكانى ئەو دوو وڵاتەيە؟."

سەرۆك وەزيرانى يۆنان لە ناوەڕاستى زستانى داهاتوو دەچێتە هەڵبژاردنەكان، دۆخى ئەو وڵاتەش گيرۆدەى ئابڕووچوونى بەردەوامە سەبارەت بە سيخوڕى كردن لەسەر تەلەفۆنى سياسييەكان و رۆژنامەنووسانى ئۆپۆزيسيۆن، دۆخى توركياش شتێك نييە زياتر لە ناكۆكييەكان كۆنەكان هەڵداتەوە.

ئەو ئێوارە خوانەى لە پراغ رێكخرا، سەرۆك وەزيرانى يۆنان گوتى، "پێويستە سەركردەكان كێشەكان چارەسەر بكەن، نەك كێشە دروست بكەن."لەبەشێكى ترى قسەكانى ئامادەيى خۆى دەربڕى بۆ چارەسەكردنى كێشەكان، بەڵام نەيشاردەوە كە ناتوانێت بەرانبەر هەڕەشەكانى توركيا لەسەر دوورگەكانى يۆنان بێدەنگ بێت.

دواتريش بەرۆژنامەنووسانى راگەياند، "هەرچەندە سەرۆكى توركيا رەخنەى زۆرتى توندى لە وڵاتەكەمان گرتووە، ئامادەم گفتوگۆى لەگەڵ بكەم، سەبارەت بە بەريەكەوتنى سەربازى بەدوورى دەزانم ئەوە رووبدات، ئەگەر ئەوەش روويدا ئەوكات وەڵامى زۆر توندمان بۆ توركيا دەبێت."

سەرۆك وەزيرانى يۆنان ئاماژەى بە توانا سەربازييەكانى كرد، كە لە رێگەى رێككەوتنى گشتگيرى بوارى سەربازى لەگەڵ فەرەنسا و ئەمەريكا بەدەستى هێناوە، هەروەك هەوڵيشيداوە نيگەرانييەكانى ئەمەريكا لە پەيوەندييەكانى توركيا لەگەڵ رووسيا بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى وڵاتەكەى لەگەڵ واشنتن بقۆزێتەوە، كە لەم دواييە رێگەى لە فينلەندا و سويد گرتووە ببنە ئەندامى ناتۆ.

لە مانگى نيسانى ئەمساڵ يەكەم سەرۆك وەزيرانى يۆنان بوو لە وتارێكى لەبەردەم كۆنگرێسى ئەمەريكا داواى كرد چاو بە پێدانى چەك بە توركيا بخشێننەوە.

يەكێتى ئەوروپا دژ بە توركيا پاڵپشتى يۆنان و قوبڕس دەكات

گوتيشى، "يۆنان فڕۆكەى (ئێف 35) لە واشنتن دەكرێت، كە ئەوەش لەكاتێكدايە توركيا تا ئێستا هەوڵدەدات فڕۆكەى زياترى (ئێف 16)ى دەستكەوێت.

بەگوێرەى رۆژنامەكە ئەردۆغان لەناوخۆى توركيا رووبەڕووى كێشەى گەورە بۆتەوە، ئەو ئاڵۆزيانەى لەگەڵ يۆنان رێگەيەكە بۆ ئاسانكارى گۆڕينى ئاڕاستەى خەڵك و كۆكردنەوەيان لە دەورى خۆى.

چوارشەممەى رابردوو لە راپۆرتى يەكێتى ئەوروپا باس لە پاشكسەى ديموكراسى لە توركيا كراوە، كە تێيدا هاتوو، "توركيا لە بوارى ديموكراسى و سەروەرى ياسا و مافە بنەڕەتييەكان پاشەكشەى كردووە، پێويستە ئەوانە پرسى سەرەكى بن بۆ چاسەركردن لەگەڵ زيادكردنى رێكار و هاوسەنگى كارا لە سيستەمى سياسى." بۆيە چاودێران پێيانوايە ئەردۆغان لەو قۆناغە زۆرينەى پەرلەمانى لەدەست دەدات لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى شكست دەهێنێت، بەڵام ڤۆڵكان يۆزكير، ديپلۆماتكارى پێشوو و ئەندامى پەرلمان ئەو بۆچوونە بە توندى رەت دەكاتەوە، پێيوايە ئەردۆغان و پارتەكەى سەردەكەون.

سەرچاوە: الحرة

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین