نەتەوە یەکگرتووە هۆشدارى توند دەداتە تورکیا و یۆنان
نوچەنێت
وەرگێرانى: دونيا ئەحمەد
لەسەر رووتكردنەوەى (92) کۆچبەرى بیانى لەسەر سنوورى یۆنان بۆ ماوەیەکى زۆر و دواتر ناردنەوەیان بۆ تورکیا، نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەران دەکات و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەم کارە بە توندى سەرکۆنە دەکەین."
ماڵپه‌رى (بى بى سى) تورکى لە ڕاپۆتێکدا وردەکارى ڕووتکردنەوە و ئازاردانى (92) کۆچبەری لەسەر سنووری توركيا و يۆنان دەخاتەڕوو، کە هه‌ريه‌ك لەو دووڵاتە يەكتر تاوانبار ده‌كەن.
لەسەر ئەو ڕووداوە، يۆنان پەنجەی تۆمەت بۆ توركيا ڕادەکێشێت رايانگه‌ياندووه، "ئه‌م کارە به‌رانبه‌ر مرۆڤايه‌تى کراوە و جێگەى شه‌رمه‌زارييه". له‌لايه‌كى ترەوە توركيا دەڵێت، "يۆنان لەمێژە دژايه‌تيكردنى خۆى به‌رانبه‌ر كۆچبه‌ران راگه‌ياندووه، ئه‌م هەڵوێستەشى له‌ده‌ره‌وه‌ى كارى مرۆڤايه‌تييه و پێوستە به زووترين كات دەستبەردارى ئەم جۆرە كارانە بێت."
کۆمسیۆنى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەكان بۆ کاروبارى کۆچبەران، سەبارەت بە کەیسى ئەو (92) کۆچبەرە داواى لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەى خێرا و دەستبەجێ دەکات.
ماڵپەڕى (بى بى سى) لە بەشێکى ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "تاوەکو ئێستا بە تەواوى ديار نييه بۆچى ئه‌م كۆچبه‌رانه هیچ جلو‌به‌رگێکیان له‌به‌ردا نیيه، يۆنان، هاوکات دەنگۆى ئەوەش هەیە، كۆچبه‌ره‌كان لەسەر سنوورى توركياوه جله‌كانيان پێ له‌به‌ركراوەته‌وه، دواتر هاتوونه‌ته سەر سنوورى يۆنان، هەروەها هه‌ندێك له‌و كۆچبه‌رانه جەستەيان برينداربووە."
دەربارەى ناسنامەى ئەو (92) کۆچبەرەکە، بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سنوورەکانى یەکێتیى ئەوروپا، "زۆربه‌ى كۆچبەرە خه‌ڵكى سووريا و ئه‌فغانستانن، هه‌موويان گەنجن."
تاكيس تيۆدۆريكاكۆس، وه‌زيرى پاراستنى هاووڵاتيانى يۆنان ڕايگه‌ياندوو، كۆچبه‌ره‌كان "به ئۆتۆمبێلى سه‌ربازيى توركى گواستراونه‌ته‌وه بۆ سنووره‌كانى يۆنان، ئه‌م كاره‌ش كۆچپێکردنى ناياساييه."
لەبەرانبەردا فه‌خره‌دين ئاڵتون، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يوه‌ندييه‌كانى سەرۆكایەتی توركيا لێدوانه‌كانى يۆنان بە تەواوى ڕەتیدەکاتەوە و دەشڵێت،"يۆنان تەنها هه‌واڵى ناڕاست دووباره دەکاتەوە."
هاوکات ئەو بەرپرسەى سەرۆكایەتی توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "يۆنان جلوبه‌رگ و كەلوپه‌له‌كانى ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ى دزيوه و له‌پاشان وێنه‌يانى گرتوون و بڵاوى كردۆته‌وه، كه له‌لايان خۆیانەوە پێشتر ديپۆرتكراونه‌ته‌وه، ئه‌م كاره‌ى یۆینان بێڕێزییەکى گەورەيە."
هەروەها ئاڵتون له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یویتەر روونیكردەوە، "ده‌سه‌ڵاتدارانى يۆنان يه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ پۆلیسى سنوورەکانى ئەوروپا به‌هاوبه‌شى تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، کە بوونە هۆكارى ئه‌وه‌ى منداڵان لە دەریای ئیجە بخنكێن، هەروەها دزى له كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن و به قايش لێيان ده‌ده‌ن، بۆیە پێويسته حيسابێك بۆ ئه‌م مرۆڤانه بكرێت."
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سەرۆک كۆمارى ڕاگەیاند، "يۆنان ده‌يه‌وێت ده‌رياى ئيجه بكاته گۆڕستان، پێويسته يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئه‌م كارانەى یۆنان ده‌ست به‌جووله بكات و رێو‌شوێنى گونجاو بگرێته‌به‌ر."
سەرچاوە: CNN Türkiye
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment