ده‌ميرتاش: کەسانێک ده‌يانه‌وێت گۆشه‌گيرم بكه‌ن
وەرگێرانى: دونيا ئەحمەد
ئۆرهان ميرۆئۆغڵو، ئه‌ندامى ئه‌كپارتى دەڵێت، په‌كه‌كه په‌تى سەڵاحەدين ده‌ميرتاش، هاوسەرۆكى پێشووە پارتى ديموكراتى گەلان ڕ‌اكێشا و گەڕانەوەى بۆ نییە، سەبارەت بەو لێدوانە سەڵاحەدين دەميرتاش دەڵێت، "به‌دڵنيايیەوە هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌يانه‌وێت من گۆشه‌گير بكه‌ن، هەر له‌به‌ر ئه‌مه‌شە ئێستا من له به‌نديخانه زیندانیکراوم."
پێشتر ئۆرهان ميرۆئۆغڵو په‌رله‌مانتارى پێشووى ئاكپارتى له ماردين، رايگه‌ياندبوو، "په‌كه‌كه په‌تى سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاشى ڕ‌اكێشا و جارێكيتر گه‌رانه‌وه‌ى بۆ نییە."
لەسەر لێدوانى ئەو ئەندام پەرلەمانە، هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان نه‌وشين مێنگو، شه‌نتورك دۆغان، موراد يه‌تكين، پرسیارێکیان ئاراستەى ده‌ميرتاش کردووە و لێیان پرسىوە، "ئايا ده‌ميرتاش گۆشه‌گير كراوه؟" ده‌ميرتاش وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره‌ى به نوسين داوەتەوە و دەڵێت، "من هيچ كاتێك لە زیندان هه‌ستم به‌ته‌نيايى نه‌كردووه، بە پێچەوانەوە لێره هه‌موو كات سەرقاڵ بوومه، به‌رده‌واميش سەقاڵ ده‌بم، ئايا كه‌سانێک هەن بيانه‌وێت من گۆشه‌گير بكه‌ن، به‌دڵنياییەوە هه‌يه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه له ئێستادا وه‌كو بارمته له زيندان گيراوم، به‌ڵام لێره‌دا يه‌ك رۆژم وەک زيندانییەک به‌سه‌ر نه‌بردووە، زياتر وه‌كو ئەوەى لەدەرەوە بم كارم كردووه، به‌لايه‌نى كه‌م من ئه‌وه‌نده‌ى ده‌ره‌وه سه‌رقاڵم."
هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەشڵت، "هۆکارى سه‌رقاڵى من بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكى زۆر گه‌وره لێرە خه‌باتێكى سياسى به‌ڕێوه ده‌به‌ين. هه‌وڵه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت من گۆشه‌گير بكه‌ن، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ميلله‌ته‌كه‌مان هه‌مووكات وه‌ڵامیان دەدەینه‌وه. به‌هه‌رحاڵ ده‌توانم زۆر به‌ئاسوده‌يى وبه دڵه‌وه بڵێم من به‌ته‌نيا نيمه."
ڕۆژى حەوتى ئەیلوولى ئەمساڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش زنار کاراڤیل ڕاوێژکارى ڕۆژنامەوانى سەلاحەدین دەمیرتاش لەلاپەڕەى فەرمى خۆى لە تویتێکدا نووسیوویەتى، "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش دەڵێت، كێشه‌كان به چه‌ك و شەڕ چاره‌سه‌ر ناكرێت، پێویسته په‌كه‌كه چه‌ك دا‌نێت، باشترین ڕێگا بۆئه‌مه‌ش پێویسته توركیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دەست بە گفتوگۆکان بکاتەوە."
سەڵاحەدین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووى هه‌ده‌په کە له زیندانى ئه‌دیرنه زیندانى كراوه و لە (2016) بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی پەكەكە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و پەرلەمانتارانی حزبەکەی لەلایەن حكومەتی توركیاوە دەستگیركران.
سەرچاوە: kronos
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment