وەزيرى بەرگرى تورکیا بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى دژى پەکەکە ڕەتدەکاتەوە
نوچەنێت
وەرگێرانى: دونيا ئەحمەد
خولوسى ئه‌كار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا بەکارهێنانى کیمیایی لەلایەن سوپاى تورکیاوە دژ بە پارتى کریکارانى تورکیا ڕەتدەکاتەوە و بە تۆمەتهەڵبەستن دژى سوپاى وڵاتەکەى ناودەبات. شەبنەم کۆرور فینجانجی، سەرۆکی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا جەخت لە بەکارهێنانى ئەو چەک لەلایەن تورکیاوە دەکاتەوە.
خولوسى ئه‌كار بۆ به‌شداریكردن له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى ئاكپارتى به ناونیشانى كۆبوونه‌وه‌كانى شار به‌ره‌و (2023) له ئه‌دەنه، سه‌باره‌ت به‌وەى كە ئايا سوپاى توركیا چه‌كى كیمیاوى به‌كارهێناوه، به‌توندى كاردانه‌وه‌ى هه‌بوو دەڵێت، "سه‌باره‌ت لەم ئۆپراسیۆنانه‌ى ئه‌نجاممان داوه چه‌ند تۆمەتێک ڕووبەڕوومان کراوەتەوە، دەيانەوێت بەم قسانە سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازه‌كانمان بشوێنن و ساردیان بکەنەوە. ئەو قسانە هیچ كامیان ڕاست نین، هه‌موو ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ى ئه‌نجاممان داوه له چوارچێوه‌ى به‌رگریكردن له خۆمان بووه، ئێمه داگیركه‌ر نین، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌سه‌رمان نه‌بێت، ئێمه چاومان له خاكى كه‌س نیه."
وەزیرى بەرگریى تورکیا ئاماژە بەوەدەکات، "ئێمه ڕێز له مافى سەروەرى عێراق و سووریا و سنورى ئەو وڵاتە دراوسێيانەمان ده‌گرین، ئامانجى سه‌ره‌كى ئێمه تەنيا پاراستى وڵاتمان و ئاسایشى میلله‌ته‌كه‌مانه، سه‌ربازه‌كانى ئێمه له ئۆپراسیۆنه‌كاندا به‌رامبه‌ر خەڵكى سڤیل و خه‌ڵكى بێ‌تاوان و مێژوو و دین و كولتوور‌و ژینگه‌یان زۆر هەستيارين، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێك به ناوچه‌كه نه‌گات، ئەمەیش له‌هیچ سوپایه‌كى تردا نییه، هه‌م له پلانه‌كان، هه‌م له جێبه‌جێكردندا له هه‌ردوو قۆناغدا ئه‌م هه‌ستیارییه پیشان ده‌ده‌ین."
خولوسى ئا‌كار بە ناڕاستەوخۆ ڕوو لە پەکەکە و چەند ڕێکخراوێکى تر دەكات و دەڵێت، "هه‌ندێك لایه‌ن ماوه ماوه دەنگۆ و کێشە دروست ده‌كه‌ن و ئه‌م تۆمه‌تانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و رێکخراوانەى دژى ئێمە دەجەنگ، كاتێك دەکەونە بارودۆخێكى خراپ یان هەر کاتێک ئەوانمان گه‌یانده خاڵى چۆكدانان ئه‌م تۆمه‌تانه‌مان بۆ هەڵده‌به‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕایگشتى بشێوێنن و هه‌ستى سه‌ربازه‌كانمان تێك بده‌ن ئه‌وه‌ى له ده‌ستیان دێت نیشانى ده‌ده‌ن، لە جبەخانەى هێزى چه‌كدارى توركیادا چه‌كى كیمیایى نییه، ئێمه ڕێز لە یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەگرین، جگه له‌مانه‌ش باوەڕمان بە به به‌هاى مرۆڤایه‌تى هه‌یه."
هه‌روه‌ها ئا‌كار له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گوتى، "له كوولتورى ئێمه‌دا، ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیرى و سزا نییه، بەپێى یاساى نێوده‌وڵه‌تى هەنگاودەنیێن، ئه‌م قسانەى بەرامبەر ئێمە دەکرێت تەنها بۆ شێواندنى کارەکانمانە."
وەزیرى بەرگریى تورکیا دەشڵێت، "ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامدراوه بۆ پاراستنى سێبه‌رى دارمانى ئه‌و ڕێکخراوانانە کە دژى ئێمە دەجەنگن، هاوكارى وپشتگیرى لێكردنییان زۆر به‌توندى ئیدانه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامدراوه هه‌رشتێك پێویست بیت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین. بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست له داواكارى گشتى ئه‌نقه‌ره سكاڵامان تۆماركردووه. پرۆسه‌ى یاسایى ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجام داوه باجه‌كه‌ى له‌پێش دادگا ده‌دات ئێمه له‌نزیكه‌وه چاودێرى ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین، چونكە له‌م توركیایه‌دا تۆمه‌تێكى زۆر گه‌وره بۆ سه‌ربازانى تورك كراوه، كارێكه له‌م جۆره هه‌رگیز جێگه‌ى باس كردن نییە."
دواى بڵابوونەوەى چەند دیمەنێکى ڤیدیۆیى، بەپێى لێدوانى میدیاى پەکەکە تورکیا چەکى کیمیایی دژى گەریلاکانى بەکارهێناوە، ڕۆژى (19)ـى تشرینى یەکەم شەبنەم کۆرور فینجانجی، سەرۆکی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا گوتى، لەسەر ئەو دیمەنانە لێکۆڵینەوە کردووە، روونە کە چەکى کیمیایى لەلایەن سوپاى تورکیاوە بەکارهێندراوە، ئەو گازەى بەکارهێندراون راستەوخۆ کاریگەری لەسەر مێشک و دەمار دروستدەکات، بێگومان زۆر جۆر چەکی کیمیایی هەن، ئەگەرچى بەکارهێنانیان قەدەخەیە، بەڵام دەبینین لە پێکدادانەکاندا بەکاردەهێنرێن.
سەرچاوە: C NN TÜRKİYE
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment