توركيا بەردەوامە لە پاڵپشتى حكومەتى تەرابلوس وەرگێڕان

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لەسەرەتاى ئەم مانگە بەرپرسانى باڵاى توركيا بە سەردانێكى لەناكاو گەيشتنە تەڕابلوسى پايتەختى ليبيا، واژۆيان لەسەر رێككەوتنى گاز و نەوتى هەردوو وڵات واژۆ كرد، ئەو رێككەوتنە كاردانەوەى يۆنان و ميسڕى بەدواى خۆى داهێنا.

لەو رێككەوتنەى ليبيا و توركيا، هەردوو وڵات پابەندى خۆيان بە هاوئاهەنگى دوولايەنەى بوارى زانستى و تەنيكى و تەكنەلۆژى و ئيدارى و بازرگانى لە بوارى نەوت و گاز و وشكانى و دەريايى و  وزە و بەرگرى و بازرگانى و پەيوەندييەكان دەربڕى.

شاندى توركيا پێكهاتبوو لە مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا، فاتح دۆنماز، وەزيرى وەزە، خوڵوسى ئاكار وەزيرى بەرگرى، محەمەد موش، وەزيرى بازرگانى، هەروەها فەخرەدين ئەڵتۆن، سەرۆكى فەرمانگەى پەيوەندييەكان، ئيبراهيم كاڵن، وتەبێژى سەرۆكايەتى توركيا.

دەستپێكردنى قۆناغى جێبەجێكردن

ئەو رێككەوتنە لەدواى ياداشتى لێكتێگەيشتى مانگى تشرينى دووەمى ساڵى (2019) هات، كە تێيدا سنوورە ئاوييەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە لە دەرياى سپى ديارى كرا، ئەوەش رێگەى خۆش كرد بۆ زيادبوونى هاوئاهەنگى ئەمنى و سەربازى نێوان توركيا و ليبيا.

جێبەجێكردنى رێكارەكان

مەولوود چاوش ئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "رێككەوتنى هايدرۆكاربۆنى ئامانج لێى دروستكردنى هاوئاهەنگى نێوان كۆمپانيكانى نێوان هەردوو وڵاتە بۆ دۆزينەوە و گەڕان بەدواى گاز و نەوت، ئەوەش بەگوێرەى چەمكى قازانجى دوولايەنەيە لە دەريايى و وشكانى."

لايەنە ناكۆكەكانى ليبيا پاڵپشتى رێككەوتنى وڵاتەكەيان لەگەڵ ليبيا دەكەن

لە لايەكى ترەوە عەبدولحەميد دبيبە، سەرۆكى حكومەتى يەكێتى نيشتيمانى ليبيا رايگەياند، "كارەكانى گەڕان بەدواى نەوت بەگوێرەى رێككەوتنى واژۆكراو لەگەڵ ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت."

ئێستا دەتوانين بگەينە ئەو ئەنجامانە، ليبيا و توركيا پێكەوە چوونە قۆناغى دۆزينەوە و گەڕان بەگوێرەى رێككەوتنى دەريايى و وشكانى نێوانيان، چاوەڕوان دەكرێت لەو نزيكانە توركيا لە ناوچە ئابوورييەكانى ليبيا دەست بە رووپێوى بكات، ئەنقەر لە دەرياى ڕەش و دەرياى سپى دەست بەگەڕان دەكات، كە لە چوار كەشتى وزە پێكهاتووە، دوو كەشتيش تابيبەتە بە دۆزينەوە، ئەوەش پايەكى گرنگى ئەو گرێبەستەيەى نێوانيانە. 

كاتێكى سەخت

لەو قۆءناغەى ئێستا قەيرانى وزە هەموو جيهانى گرتۆتەوە، كێڵگەكانى هايدۆرۆكاربۆنى لە رۆژهەڵاتى دەرياى سپى جارێكى تر بووە بە چەقى ململانێكان.

گواستنەوەى هايدۆرۆكاربوونى لە دەرياى سپيەوە بۆ ئەوروپا بە ئارامى بۆ ئيسرائيل و يۆنان و ئيدارەى قوبڕسى يۆنانى بۆ ماوەيەكى زۆرە بە كارێكى زۆر گرنگى دەزانن.

لە راستيدا پێشنيارى پڕۆژەى هێڵى (ميد ئيست) بۆ گواستنەوەى گازى سرووشتى بۆ ئەوروپا لەبەر ئەوەيە توركيا بەدوورى دەزانى، بەڵام دواتريش ئەمەريكا لە پاڵپشتيكردنى ئەو پڕۆژەيە پاشەكشەى كرد.

لە لايەكى ترەوە دزەكردنى هەواڵى گواستنەوەى گاز لە هێڵى نوردستريم بۆ ئەوروپا  لە رێگەى دەرياى بەڵتيق، پرسى پارێزراوى گواستنەوەى گازى لە ليبياوە بۆ ئەوروپا لە رێگەى هێڵى سەوز هێنايەوە بەرباس، كە درێژيەكەى (510) كليۆمەترە.

بەگوێرەى راپۆرتەكانى ئيتاڵيا دەرياوانەكان لەو وڵاتە دەست بەكاردەكەن بۆ پارێزگارى لە هێڵى گاز و كەشتيەكانى بەدواى مينى دەريايى دەگەڕێن، هۆكارى دڵەڕاوكێى ئيتاڵيا هەبوونى چەكدارانى سەر بە كۆمپانياى ڤاگنەرە كە لە لايەن رووسياوە لە ليبيا پاڵپشتى دەكرێن، بۆيە ئەگەر هەيە هێڵەكانى ئەو گازە تێك بدەن، كە لە كەناراوەكانى باكوورى ئەفريقياوە بۆ ئيتاڵيادەچێت، بەڵام بەگوێرەى راپۆرتەكان چەكدارانى ڤاگنەر دەسەڵاتيان بەسەر ئەو ناوچانەدا نييە كە لە ئاوەكانى ليبيا لە ناوەڕاست گازى سرووشتى تێدايە، دەتواندرێت ئەو گازە دواى دەرهێنانى لە ناوچەكانى نزيك كێڵگە وشكانييەكانى ليبيا رەوانەى ئيتاڵيا بكرێت.

يۆنان دژ بەو رێككەوتنەى توركيا و ليبيايە

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەرى هەيە ڤاگنەر بەرهەمێنان لە كێڵە وشكانييەكان بوەستێنێت، جەختكردنەوە لە بەكارهێنانى گازى دەرهێندراوى دەرياى ناوەڕاست لە بازاڕە ناوخۆييەكان، بۆيە ئەگەر هەيە بەوە گازى ليبيا لە ئەوروپا قەدەغە بكات.

لە لايەكى ترەوە ئەگەر هەيە ئەو گەڕان و هەڵكەندانەى توركيا لە ناوچە ئابوورييەكانى ليبيا ببێتە هۆكارى سەرهەڵدانى قەيران لەنێوان ليبيا و ئيتاڵيا.

كاريگەرييە ناوچەييەكان

لە ميانەى واژۆكردنى رێككەوتنى (2019) سەبارەت بە سنوورە ئاوييەكان دەركەوت ليبيا سازشى لە كێڵەگەكانى باشوورى دوورگەى كريت نەكردووە، يۆنان و ميسڕ ئەو هەنگاوەيان لەچوارچێوەى واژۆكردنى رێككەوتنى ديارى پشكى دەريايى لە ساڵى (2020) رەتكردەوە.

ئەو دوو وڵاتە رەخنەيان لەو پەيماننامەى توركيا لەگەڵ ليبيا گرت، شەش رۆژ دواى واژۆكردنى رێككەوتنەكەى نێوان ليبيا و توركيا نيكۆس ديندياس، وەزيرى دەرەوەى يۆنان سەردانى قاهيرەى كرد، لەگەڵ سامح شوكرى، وەزيرى دەرەوەى ميسڕ بەڵێنيان دا وەڵامى هەموو جاڕسكردنێك بدەنەوە.

ناڕەزايى يۆنان

ئاڵۆزييەكانى ئەم دواييەى يۆنان لەگەڵ توركيا لە دەرياى ئيجە و رۆژهەڵاتى ناوەند كاريگەرى هەيە، چونكە نايەوێت ئەنقەرە لە باشوورەوە لە رێگەى رێككەوتنەوە كار لەگەڵ ليبيا بكات، هۆكارێكى ترى ناڕەزايى ئەسينا ليبيايە، كە لە ڕێگەى رێككەوتنى لەگەڵ توركيا كە لەڕووى نێودەوڵەتييەوە متمانەى بەخۆى بەهێزكردەوە و مافەكانى لە دوورگەى كريت بەدەستهێنا.

شايەنى ئاماژە پێكردنە بەراورد بە مەرجەكانى رێككەوتنى لەگەڵ يۆنان ليبيا لە ميانەى واژۆكردنى دوو رێككەوتن لەگەڵ توركيا، ليبيا (17) و (700) كيلۆمەتر چوارگۆشەى لە باشوورى دوورگەى كريت بەدەست هێناوە. 

عەبدولحەميد دبيبە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "لە ئاوەكانى باشوورى دوورگەى كريت سازش لەسەر مافى خۆمان ناكەين، ئەو پڕۆتۆكۆڵە واژۆكراوە سامانى نەوتى و وەبەرهێنانەكانى پەيوەست لە ئاوەكانمان بەهێزتر دەكات."

ئەو هەڵوێستە دەرى دەخات دۆخێك هەيە هەموو لايەنەكان تێيدا براوەن، ئەوەش رەتدەكاتەوە كە لايەنە نەيارەكان بەكۆى دەنگ جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە تەنيا رەچاوى بەرژەوەندى توركياى كراوە.

لە لايەنى جيۆپۆليتكييەوە يۆنان نايەوێت سنوورى ئاوى توركيا و ليبيا رێگەى گەيشتنى بە رۆژهەڵاتى ناوەند لێ ببڕێت، سەرەڕاى ئەوەش نايەوێت رێككەوتنى ئەنقەرە و تەرابلوس پێش رێككەوتن لەگەڵ وڵاتانى تر بێت.

لە لايەكى ترەوە ئەگەر توركيا دەستى بەگەڕان كرد بەدواى هاديرۆكاربۆن لە بوارى ئابوورى ليبيا ئەوە دەبێتە كاردانەوەى يۆنان و كێشەى سەرەكى قۆناغى داهاتوو، بۆيە چاوەڕوان دەكرێت ئەنقەرە پارێزگارى لە كەشتيەكانى دۆزينەوە و هەڵكەندن بكات، كە لە داهاتوو رەوانەى كەناراوەكانى ليبياى دەكات.

پەيوەندى توركيا لەگەڵ لايەنەكانى ليبيا

بەو رێككەوتنە توركيا نامەيەكى بەهێزى سەبارەت بە هەڵوێستى لە ليبيا بۆ لايەنە نێودەوڵەتييەكان نارد، لەگەڵ ئەوەى جيهان چاوى لەسەر جەنگى رووسيايە دژ بە ئۆكراينا، ئەو هەنگاوە پێگەى توركياى لە رۆژهەڵاتى ناوەند و ليبيا لە رێگەى بونيادنانى متمانە لەگەڵ لايەنەكانى ئەو وڵاتە پێگەى خۆى بەهێز كرد.

توركيا دەرفەتى جەنگى ئۆكرايناى قۆستەوە بۆ ئەو رێككەوتنە

ئەمڕۆ ئاسايشى وزە وەك خودى وزە پرسێكى گرنگە، جووڵەى توركيا بۆ ئەوەى ببێتە وڵاتێكى ناوەندى سەقامگير لە بوارى وزە پێوەرێكە بۆ نزيكى ئەو ئامانجە.

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "لەگەڵ هەموو لايەنەكانى ليبيا كۆدەبينەوە، هەموو ئەو لايەنانەى كە لە رابردوو لەگەڵمان ناكۆك بوون، ئێستا بەهەموو هێزيانەوە پاڵپشتى ئەو رێككەوتنە دەكەن."

سەردانى عەقيلە ساڵح، سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانى لە مانگى ئابى ئەمساڵ سەردانى توركياى كرد و لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا كۆبوە، پێشتريش لەگەڵ كينان يەڵماز، باڵيۆزى توركيا لە تەڕابلوس لە بەنغازى كۆبوونەوە، ئەوەش بەڵگەيە لەسەر راستى ئەو وشانە.

ئەنجوومەنى نوێنەران لە (10)ى شوباتى ئەمساڵ فەتحى پاشاغا، بە سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزيرانى وڵات هەڵبژاردن، زۆربەى ئەندامانى ئەنجوومەن ئامادە نەبوون، هۆكارەكەى ئەوە بوو حكومەتى يەكێتى نيشتيمانى ئێستا لە (24)ى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو كۆتايى هاتووە، دواى چەند هەفتەيەك دەنگيان بە پاشاغا دا، بەڵام ئەو هەوڵە دواتر هيچ سوودێكى بۆ لادانى حكومەتى تەرابلوس بە رێگەى سەربازى و سياسى نەبوو، بەڵام توركيا دواتر لە رێگەى واژۆكردنى ئەم رێككەوتنە، دەركەوت بەردەوامە لە پاڵپشتى تەرابلوس.

سەرچاوە: الأناضول

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین