سەردانى وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل بۆ توركيا خاڵى وەرچەرخانى پەيوەندى ئەمنى شیکاری

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

سەردانى بێنى گانتس، وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل بۆ ئەنقەرە و كۆبوونەوەى لەگەڵ خوڵوسى ئاكار وەزيرى بەرگرى ئەو وڵاتە، كۆبوونەوەى لەناكاوى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركيا گۆڕانكارييەكە جێگەى هەڵوەستە لەسەركردنە.

هەرچەندە پەيوەندى نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ماوە ساڵى رابردوو  باش بەرەوپێشچووە، بەڵام بەراورد بە قۆناعى نەوەدەكان بەرژەوەندى ئەمنى هەردوولا ئێستا لە رابردوو كەمترە، بۆيەش هەردوو وڵات بەرانبەر بەهێزكردنەوەى پەيوەندييە ئەمنييەكانى نێوانيان زۆر هەستيارن، سەرەڕاى ئەوەش رووداوى كەشتى مەڕمەڕەى ساڵى (2010) گومانەكانى بەرانبەر يەكتر لاى ئەو دوو وڵاتەى قووڵتر كردۆتەوە.

لەسەرەتاى ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبيب، بەپێچەوانەى سەردانى بەرپرسانى باڵاى ترى ئيسرائيل يا كۆبوونەوەيان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى توركيا، سەردانى وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل بەهۆى هەڵوێستە سەربازييەكانى پێشووى كە كەسايەتييەكى سەربازى ناسراوە و لەكاتى هێرشەكان بۆ سەر توركيا و سەرۆكەكەى پۆستى سەرۆكى سوپاى ئيسرائيل بوو، بايەخى گەورەى هەيە. 

لەو سۆنگەيەوە كۆبوونەوەى گانتس و ئەردۆغان لێتێگەيشتنى دوولايەنيەوە بۆ سوودى دوولايەنەى ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكان و ئامادەسازى هەردوو وڵات بۆ نەرمى نواندنى زياتر لەپێناو برەودان بەو پەيوەندييانەيە.

يەكێك لە هۆكارەكانى ئەو بايەخدانە بە بەهێزكردنى پەيوەندى ئەمنى نێوانيان زيادبوونى هەژموونى ئێران لە باكوورى عێراق و باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا، لەلايەكى تريشەوە پاڵپشتى هەردوو وڵات بۆ ئازەربيجان، كە ئەو هاوئاهەنگيەش ئێران بە هەڕەشە بۆ سەرخۆى دەزانێت. 

بەدرێژايى ساڵانى قەيرانى پەيوەندييەكانى ئيسرائيل و توركيا، تەلئەبيب كارى لەسەر بەهێزكردنى پەيوەندييەكان لەگەڵ يۆنان و قوبڕسى يۆنانى كردووە، كە يەكێك لە بوارەكان بەهێزكردنى پەيوەندييە ئەمنييەكان بوو.

لێرە گرنگە ئاماژە بەوە بكەين، هەفتەى رابردوو وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل بە پاساوى بەشداريكردن لە ئاهەنگى كردنەوەى قوتابخانەى نێودەوڵەتى بۆ فڕۆكەوانى سەردانى بڕيارلێدراوى بۆ يۆنان هەڵوەشاندەوە، بەراورد بە پێشوو ئەوەش گۆڕانكارييەكى گەورەيە لە مامەڵەكردنى ئيسرائيل، لەگەڵ ئەوەش ئەگەر هەيە هەڵوەشاندنەوەى ئەو سەردانە لە ئەنجامى فشارەكان بێت، كە لە هەڵبژاردنەكانى داهاتووى ئيسرائيلەوە سەرچاوەى گرتووە.

سەرچاوە: معهد دراسات الأمن القومی الإسرائیلی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین