لەبەر پێنج هۆكار وڵاتانى ئەوروپا پێويستيان بە توركيايە شیکاری

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لەو قۆناغە توركيا بە كانديد بۆ ئەندامبوون لە يەكێتى ئەوروپا داناندرێت و هاوبەشێكى ويستراو نييە، بەڵام تا ئێستا لە سياسەتى جيهان رۆڵى گرنگى هەيە، لەبەر ئەو هۆكارە گرنگانەى خوارەوە وڵاتانى ئەوروپا پێويستيان بە ئەنقەرەيە.

نێوەندگيرى مۆسكۆ و كيێڤ

جەنگى رووسيا لە ئۆكراينا لێكەوتەى زۆرى لەسەر كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەبوو، بەڵام دەرفەتى ديپلۆماسى بۆ توركيا رەخساند، لە رۆژانى يەكەمى جەنگ توركيا وەك نێوەندێگيرێكى پێويست لەنێوان هەردوو وڵات دەركەوت، وڵاتانى رۆژئاوا هيچ ئامادەييەكيان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ رووسيا تێدا نەبوو، بەڵام ئەنقەرە پەيوەندييەكى بەهێزى لەگەڵ هەردوو وڵات هەبوو، ئەوەش لەو كاتەدا كارێكى كەم وێنە بوو.

وڵاتانى ئەوروپا ناچارن مامەڵە لەگەڵ توركيا بكەن

ئەنقەرە وەك نێوەندگير بۆ چارەسەكردنى كێشە سەرەكييەكانى وەك رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا لە بەندەرەكانى ئەو وڵاتە دەستى بەكاركردن كرد، پێش ئەو جەنگە ئۆكراينا بەهێزترين سەرچاوەى رەوانەكردنى گەنم و دانەوێڵەى جيهان بوو، بە نێوەندگيرى توركيا و نەتەوە يەكگرتووەكان لە مانگى تەمووزى ئەمساڵ رێككەوتنى ئيستەنبۆڵ بۆ رەوانەكردنى دانەوێڵە واژۆكرا، سەرەڕاى ئەوەش تا ئێستا بژاردەى توركيا بۆ واژۆكردنى رێككەوتنى ئاشتى لەنێوان ئەو دووڵاتە لەهەموو بژاردەكان لۆژيكى ترە.

هەڵكردنى گڵۆپى سەوز 
توركيا لە ساڵى (1952) ئەندامى ناتۆيە لەدواى ئەمەريكا گەورەترين سوپاى لەو هاوپەيمانييە هەيە، لە رووى جوگرافيەوە دەكەوێتە بەشى باشوورى رۆژهەڵاتى ئەوروپا، ئەوەش وايكردووە يارمەتيدەرێكى ئەمنى سەرەكى هاوپەيمانى ناتۆ بێت، سويد و فينلەندا هەوڵدەدەن رەزامەندى توركيا بۆ بوون بە ئەندام لەو هاوپەيمانييە بەدەستبهێنن.

لە هەفتەى رابردوو ئۆڵف كريسترسۆن، سەرۆك وەزيرانى سويد نامەيەكى بۆ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رەوانەكرد و داواى كردووە لە ئەنقەرە لەگەڵى كۆبێتەوە، بەڵام توركيا سويد و فينلەندا بەوە تۆمەتبار دەكات كە پەناگەيەكى ئارامن بۆ ئەندامانى پارتى كرێكارانى كوردستان.

پيشەشازى بەرگرى بە نرخێكى گونجاو

زيادبوونى بايەخى پيشەسازى بەرگرى توركيا، ئەو وڵاتەى كردۆتە وڵاتێكى گرنگ، كاريگەرى راستەوخۆى لەسەر بەرژەوەندييەكانى وڵاتانى رۆژئاوا هەيە، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى لە جۆرى (بەيرەكدار تى بى 2) يەكێكە لە پيشەسازييەكانى توركيا، راپۆرتێكى ساڵى رابردووى ناوەندى (پاكس) بۆ لێكۆڵينەوە، كە سەر هێزە چەكدارەكانى ئەڵمانيايە دەريخست فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى رۆڵى يەكلاكەرەوەى لە ململانێكانى ناگۆڕنى كەرەباخ بينى، هەروەك رۆڵى گرنگيشى لە جەنگى ئۆكراينا بينى، دەگوترێت، “فڕۆكەى توركى هاوكارێكى باشى سوپاى ئۆكراينا بووە بۆ بەگريكردن لە خاكى وڵاتەكەى دژ بە هێزەكانى رووسيا." لە مانگى رابردوو ڤۆلۆديمێر زيلنيسكى، سەرۆكى ئۆكراينا خەڵاتى رێزلێنانى بەخشيە سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانياى بايكارى توركى، وەك نيشانەى شايستەى رێزلێنان.

سەرۆك وەزيرانى سويد داواى كۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان دەكات


كاتێكيش گەلى ئۆكراينا پارەيان بۆ كڕينى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان كۆكردەوە، كۆمپانياى بايكارى توركى هاوكارى خۆى بۆ كڕينى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان پێشكەش بە گەلى ئەو وڵاتە كرد، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانى ئەو ئامانجە بوو كە ديارى كردبوو. 

تێچووى كەمى فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى، وايكردووە توركيا ببێتە هاوبەشێكى كەم وێنە بۆ ئەو وڵاتانەى كە ناتوانن پێداويستى سەربازى گرانبەها بكڕن، بۆيە بەدواى جێگرەوە دەگەڕێن، بەگوێرەى لێكۆڵينەوەيەكى پەيمانگەى ئەڵمانى بۆ كاروبارى ئەمنى و نێودەوڵەتى فرۆشى چەكى توركى لە ماوەى رابردوو بەشێوەيەكى بەرچاو بۆ وڵاتانى كيشوەرى ئەفريقيا زيادى كردووە، ئەوەش وايكردووە توركيا ببێتە سەرچاوەى چەك بۆ ئەو كيشوەرە.
كۆچكردن بۆ ئەوروپا

بەهۆى ئەوەى توركيا دەكەوێتە سەر سنوورى وڵاتانى باشوور و رۆژهەڵات، ئەوەش تەنيا لە بوارى بەرگرى تايبەتمەندى پێ نەبەخشيووە، بەڵكو لەبەر لاوازى يەكێتى ئەوروپا بەرانبەر پەنابەران، ئەردۆغان بێ سڵكردنەوە چەندين جار هەڕەشەى كردنەوەى دەرگاى پەنابەرانى لە بڕۆكسل و بەرلين و وڵاتانى ترى ئەوروپا كردووە، ئەوەش لە لايەنى تەكنيكيەوە ئەوە دەگەيێنێت پەنابەران دەتوانن بگەن بە ئەوروپا.

ژمارەيەكى زۆرى تورك لە ئەڵمانيا نيشەتەجێن

هەڕەشەكانى ئەنقەرە بەشێوەيەكى بابەتى سەركەوتنى بەدەستهێناوە، دواتر رێككەوتنى پەنابەرانى نێوان يەكێتى ئەوروپا و توركياى لە (2016) واژۆكرا، بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە بەهاى شەش مليار يۆرۆى لەبەرانبەر لەخۆگرتنى پەرنابەران وەربگرێت.
رەوەندى توركى لە ئەڵمانيا
لە ساڵى (2018) زۆربەى مانشێتى رۆژنامەكان ئەوە بوو، "زياتر لە  (60%) رەوەندى توركى لە ئەڵمانيا لە هەڵبژاردنە گشتييەكانى توركيا دەنگيان بە ئەردۆغان دا." لە راستيدا رێژەيەكى بەرچاو لە رەوەندى توركى لە ئەڵمانيا يا پاڵپشتى توركيا دەكات، ياخود هاوسۆزە لەگەڵى.

رەگەزێكى ترى ئەو دۆسيە ئاسايشى ناوخۆيييە، بەگوێرەى نووسينگەى فيدڕاڵى بۆ پارێزگارى دەستوور چەندين ئايدۆلۆژياى راديكاڵى تووندى ئەڵمانى هەيە هەڕەشە لە دەستوورى ئەڵمانيا دەكەن، جگە لەوەش گرووپە ئيسلامييەكان و لايەنگران و هاوسۆزانى پارتى كرێكاران و گرووپە چەپە تووندەڕەوەكانيش لەو وڵاتە بوونيان هەيە و خراينە ژێر چاودێرى دەوڵەت، رووداوەكانى توركيا كاريگەرى راستەوخۆيان لەسەر ئەو گرووپانە هەيە، لە هەندێك حاڵەتيش دەوڵەتى توركيا بە راستەوخۆ كاريگەرى لەسەر ئەو رێكخراوانە دادەنێت.

سەرچاوە: عربى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین