په‌روين بوڵدان: ئه‌كشنار هه‌موو رۆژێك بێرێزى به كورد و هه‌ده‌په ده‌كات
وەرگێران: دنيا ئەحمەد
په‌روين به‌ڵدان، هاوسه‌رۆكى گشتى هه‌ده‌په، لە چوارچێوەى سه‌ردانەكەى بۆلاى كاسبكارانى ئه‌رده‌هان، ره‌خنه‌ى له لێدوانه‌كانى مێرال ئه‌كشنار گرت و گوتى، "زۆر بەروونى بۆجارێكى تر دووباره ده‌رتخسته‌وه كه چه‌نده دوژمنى كوردى." له‌پاش ئه‌م لێدوانه كورشاد زۆرلو، گوته‌بێژى پارتى (باشه = IYI) وه‌ڵامى قسه‌كانى بوڵدانى دايه‌وه و گوتى، "به‌هيچ شێوه‌يه‌ك قوبوڵ ناكه‌ين هێرشبكه‌نه سه‌ر حزب و سه‌رۆكه‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ى كه‌موكوڕى و ناته‌بايى نێو حزبه‌كه‌تان په‌رده‌پۆش بكه‌ن ده‌تانه‌وێت بەهێراشانە ئازايەتى خۆتان دەرخەن، له‌وه‌ش تێده‌گه‌ين هه‌ر سه‌ركرده‌ييه‌ك هێرشبكاته سه‌ر حزبه‌كه‌مان."
كوردشاد زۆرلو ئاماژەى بەوەش كرد، "هه‌ده‌په ده‌يه‌وێت له‌ژێر ناوى سياسه‌ت ئه‌م يارييه سێبه‌ره‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به‌بێ هيچ به‌ربه‌ستێك وبه ئاستێكى نزم، ئێمه ئاراسته‌ى ميلله‌ته‌كه‌مانى ده‌كه‌ين."
كوردشاد له‌باره‌ى ئه‌ندامانى هه‌ده‌په‌ش ده‌ڵێت، "ئه‌ندامانى هه‌ده‌په له‌باره‌ى كۆمپانياكان نازانن، ئێمه ده‌توانين ئه‌مه نيشان بده‌ين كه به‌نديخانه‌كان پرن له ئه‌ندامانى هه‌ده‌په. به‌ڵام ئه‌وان له باره‌ى زانينى كۆمپانيا ته‌نيا ئه‌وه ده‌زانن كه كۆمپانياكه له سوسورلوكه‌وه (28)ى شوبات ماناى چييه."
مێرال ئه‌كشنار سه‌رۆكى پارتى باشه، له نۆى تشرينى دووه‌م له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى له دژى هه‌ده‌په كه له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتى كۆبوونه‌ته‌وه‌و گوتبوى، "په‌رله‌مانتاره‌كانى هه‌ده‌په به‌يانييان و ئێواران ره‌خنه له نوێنه‌رانى هه‌ده‌په ده‌گرن، چونكه ئه‌ميندارييان له شاره‌وانييه‌كان داناوه و له‌وشوێنانه‌ش ئه‌ندامه‌كانيان گيراوه، باشه هه‌ده‌په شه‌رمى له خۆنه‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتى له‌سه‌ر يه‌ك مێز كۆبوونه‌وه".
لە بەشێكى تر‌ى قسەكانى مێرال ئه‌كشنار كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ده‌په و ئه‌كپارتى به، "كۆمپانيايى فراوه‌نكه‌ران" ناوبرد.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى ئه‌كشنارى، په‌روين به‌ڵدان گوتى، "لايه‌نێكى تر هه‌يه له ئێمه ده‌ترسێت و له‌هه‌مان كاتيشدا هيچ كاتێك له‌كارنامه‌ى خۆي‌دا هێرشى نه‌كردۆته سه‌رمان، له شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێز سه‌ركرده‌كى ئافره‌ت هه‌يه، ئه‌و سه‌ركرده ئافره‌ته‌ى له شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێزدايه هه‌موو رۆژێك بێرێزى به‌رامبه‌ر كورد و هه‌ده‌په‌ى ده‌كات، ئەو بێڕێزيانەى كردووە به پيشه‌ى خۆى. سه‌رۆكێكى ئافره‌ت هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كورد ڕووناكى رۆژ نه‌بينێت تۆى رق و كينه بڵاوده‌كاته‌وه. سه‌رۆكه ئافره‌ته‌كه‌ى شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێز له نۆى تشرين ئه‌و لێدوانه‌ى له دژى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ده‌په و ئا‌كپارتى كردووى، دووباره زۆر به‌ڕوونى پيشانيداوه كه چه‌نده دوژمنى كورده".
له‌دواى لێدوانه‌كه‌ى په‌روين بوڵدان هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په، كورد شا زۆرلو گوته‌بێژى پارتى باشه ده‌ڵێت، "ئه‌مرۆ هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په ره‌خنه‌يى له مێرال ئه‌كشار سه‌رۆكى حزبه‌كه‌مانگرت، كه له نۆى تشرينى دووه‌مى ئه‌م مانگه لە كۆبوونه‌وه‌يەك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌مان گوتبووى، ئه‌م قسانه ناگونجێت بۆ سه‌ركرده‌يه‌كى حزبێك ناشرينە لەده‌ره‌وه‌ى ڕه‌وشتى سه‌ركرده‌ييه و نيشاندانى زمانێكى ڕق و كينه‌يه، تاوانباركردنى بێبنه‌ماييه په‌ناى بۆ سووكايه‌تى بردووه."
كوردشا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، "قسه‌كانى سه‌ركرده‌كه‌ى ئێمه زۆر له جێگه‌ى خۆييه‌تى و ئاگاداركردنه‌وه‌كانى زۆر ڕوون و وردن، كورده‌كان هاووڵاتى ڕه‌سه‌ن و شه‌ره‌فمه‌ندى ئه‌م وڵاته‌ن. له‌م چوارچێوه‌شدا هه‌موو هێرشێك بۆ سه‌رمان ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێگه‌ييه‌يان بۆيە هه‌ڵيانبژاردووه تاوەكوو كه‌موكوڕى سياسه‌ته‌كه‌ى خۆيان پێ په‌رده پۆشبكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌م ماوه‌يه‌ى كه‌وتوونه‌ته نێو بارودۆخێكى خراپ، سه‌ركرده‌ى هه‌رحزبێك هه‌ر هێرشێك بكاته سه‌ر حزب و سه‌ركرده‌كه‌مان ئێمه قه‌بووڵى ناكه‌ين، چونكە ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى له‌ژێر ناونيشانى سياسه‌ت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ئێمه ئاراسته‌ى پێزانينى ميلله‌ته‌كه‌مانى ده‌كه‌ين".
كوردشا گوتيشى، "ئێمه وه‌كو پارتى باشه، ئامانجمان بۆ ميلله‌ته‌كه‌مان ئه‌و خۆشبه‌ختييه يە كه هه‌ر تاكێك پێويستيه‌تى، بۆ ئاراميى و بنياتنانى توركيايه‌كى ئاوه‌دان و ئازاد دروستبكه‌ين وه‌ك يه‌كه‌م رۆژ به‌رده‌وام ده‌بين له كاركردن".
سەرچاوە: T24
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment