زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت له‌ ناسریه‌ له‌ لایه‌ن خۆپێشانده‌ران داخران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شارى ناسریه‌ "زیقار" باشوورى عێراق رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌ داخراون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئادار خۆپێشانده‌رانى شارى ناسریه‌ روویان كردووه‌ته‌ فه‌رمانگه‌كان و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌ گرنگه‌كان داخراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ ناسرییه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، " ئه‌مڕۆ خۆپێشانده‌ران ده‌رگاى چه‌ندان فه‌رمانگه‌یان داخستووه‌".

به‌گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ ئه‌م فه‌رمانگانه‌ داخراون: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانى، دیوانى پارێزگا، پاڵه‌وگه‌ى زیقار، فه‌رمانگه‌ى ده‌ستپاكى و سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانییه‌كان و چه‌ندان فه‌رمانگه‌ى تر".

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ خۆپێشانده‌ران بۆ داخستنى هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك پاساوێكیان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ "پاساویان بۆ داخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ ره‌تكردنه‌وه‌ى واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان".

ماوه‌ى  دوو ساڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نیمچه‌ به‌رده‌وام خۆپێشاندان له‌ ناسرییه‌ى باشوورى عێراق ده‌كرێت و دواجار چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ بڕیارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بۆ دامركاندنه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كان، پارێزگارى شاره‌كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین