نهێنى سەردانى سەڵاحەدين دەميرتاش بۆلا باوكى
نوچەنێت:
وەرگێران: دنيا ئەحمەد
ماڵپەڕێکى ماڵپەڕى (جمهوريەت) وردەکارى ئازادکردن و بردنى سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە لە زیندانەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیەى باوکى تێدا خوێندرابوو دەخاتەڕوو، کە ماوەى چەندین ساڵە له به‌نديخانه‌ى ئه‌دێرنه زيندانیکراوە. لە چەند ڕۆژى ڕابردوو باوكى سەلاحەدین تووشى جه‌ڵته‌ى دڵى بوو، دواى هێنانى بۆ نەخۆشخانەیەى دياربه‌كر، دەمیرتاش بۆ ئه‌وه‌ى چاوى به باوكى بكه‌وێت داوایەک ئاراستەى وەزارەتى دادى تورکیا دەکات، ئەو ماڵپەڕە دەڵێت، “ئەو كارە بە هەماهەنگى لەگەڵ پارێزەر و بنەمەڵەكەى كراوە.”
دواى ئەوەى باوکى دەميرتاش دۆخى تەندروستى تێكدةض]ت، بەرپرسانى تورکیا لە پرۆسەیەکى زۆر نهێنیدا سەڵاحەدين دەميرتاشيان بۆ چەند کاتژمێرێک ئازاد كرد بۆ ئەوەى لە نەخۆشخانە سه‌ردانى باوکى بکات، دواتر دووباره گەڕێندرايەوە زيندان.
بەپێى ڕاپۆرتەکەى ئەو ماڵپەڕە، گرووپى پارێزه‌رانى ده‌ميرتاش، له‌باره‌ى ئازادکردنەکەى دەمیرتاش و سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ى بۆ لاى باوکى، ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێن، "ئەو مۆڵەتەى بە ده‌ميرتاش دراوة لة چوارچێوه‌ى ياسادا بووە، شه‌وى (12)ـى ئه‌م مانگه له به‌نديخانه‌ى ئه‌دێرنه‌وە گواستراوه‌ته‌وه بۆ دياربه‌كر، دواى بینینى باوكى بۆ ماوه‌يه‌كى كه‌م، دووباره ڕه‌وانه‌ى زيندان كراوه‌ته‌وه".
ئازادكردنى دەمیرتاش بۆ ئەو ماوە كورتە، دەنگدانەوەى زۆرى لە تورکیا دروستکردووە، دواى ئەوەى پارێزه‌رانى بە ده‌ميرتاش ڕادەگەینن، كه باوكى جه‌ڵته‌ى دڵى لێداوه و دۆخى تەندروستى خراپە، هاوسەرۆکى هەدەپە له ڕێگه‌ى پارێزه‌رەکانییەوە داواى مۆڵه‌تدان له وه‌زا‌رەتى دادى تورکیا ده‌كات، تا سەردانى باوکى بکات، به‌ڵام "وه‌زاره‌تى داد بەبێ ئەوەى به به‌ڵێ یان نه‌خێر وەڵامى بدەنەوە، ده‌ميرتاش ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوه‌ندى شارى ئه‌دێرنه، له‌وێدا به هه‌ليكۆپته‌ر هێنرايه سه‌ربازگه‌ى چۆرلو، دواتر به فڕۆكه‌یەکى تايبه‌ت بردراوەتە دياربه‌كر، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه‌ى ده‌ميرتاش لە بنه‌ماڵە و پارێزه‌ره‌كانى شاردراوەتەوە، تەنانەت دواى ئه‌وه‌ى فرۆكه تايبه‌ته‌كەى دەمیرتاش له فرۆكه‌خانه‌ى دياربه‌كر دەنيشێت، كارمه‌ندانى فرۆكه‌خانەکە په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له ده‌ميرتاش قه‌ده‌غه دەکەن."
ده‌ميرتاش کە له به‌روارى چوارى تشرينى دووه‌مى (2016) ده‌ستگيركراوه، به فڕۆكه له دياربه‌كر گواستراته‌وه‌وە بۆ ئه‌سته‌مبۆل پاشان به فڕۆكەیەکى تایبەت بردراوە بۆ ئه‌دێرنه، له‌پاش شه‌ش ساڵ دووباره سه‌ردانى دياربه‌كرى كرده‌وه، له‌ژێر ڕێوشوێنێكى ئه‌منى توند، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى تاهير ده‌ميرتاش بكات، ماوەیەکە جه‌ڵته‌ى دڵ لێيداوه، وە ئێستا لە نه‌خۆشخانه‌ى مه‌شق چاره‌سه‌رى پزیشکى وه‌رده‌گرێت و له‌ژێر چاودێريى دایە، له‌پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى (45) خوله‌ك ده‌ميرتاش باوکى دەبینێت، پاشان دووباره به‌نهێنى له ژێر چاودێريیه‌كى توند ده‌يگه‌ڕێندرێته‌وه به‌نديخانه‌ى ئەدێرنە.
سەرچاوە: cumhuriyet
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment