گومان لە وێنەی ئەنجامدەری تەقینەوەكەی توركیا دەكرێت
ئەمڕۆ سێشەممە (15/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) راپۆرتێكی بڵاوكردەوە لەو راپۆرتە هاتوو، "بەكارهێنانی توڕە كۆمەڵایەتییەكان گومانیان لە بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو كچە هەیە كە وەك ئەنجامدەری تەقینەوەكەی شەقامی تەقسیم لە ئیستەنبۆڵ دەستگیركراوە، بەگەمەیەكی هەواڵگری دەزانن.
هەندێك لە بەكارهێنەران بە دووری دەزانن پارتی كرێكاران لەپشتی ئەو رووداوە بێت، ئاماژە بەوەش دەكەن بەهۆی ئەوەی پەكەكە نەوت و گاز و گەنم و لۆكەی لەو ناوچە نیچمە ئۆتۆنۆمیە دەست دەكەوێت، بۆیە نایانەوێت لەگەڵ توركیا رووبەڕووی یەكتر بنەوە.
بەشێكی تر لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێیانوایە، ئەو تەقینەوە دەبێتە هۆكاری زیادبوونی داوای رەوانەكردنەوەی ئاوارەكانی سووریا لە توركیا، هەروەك لە قۆناغی داهاتووش دەستدەكرێت بە رەوانەكردنەوەی ئاوارەكانی سووریا و دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی نوێی سەربازی دژ بە رۆژئاوای كوردستان.
سەبارەت بە ئەنجامدەری ئەو كەسەی ئەو تەقینەوەی ئەنجامداوە، بەكارهێنەرانی توڕە كۆمەڵایەتییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەو كەسە رووخسارێكی نامۆی هەیە، بە خەڵكی سووریا ناچێت، بەڵكو زیاتر بە خەلكی باكووری ئەفریقیا، یاخود سۆماڵ دەچێت.
لەدوای تەقینەوەكەی سەرەتای ئەم ئەفتەیە وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، كەسێكیان دەستگیكردووە بەناوی ئەحلام بەشیر خەڵكی سووریایە، دانی بەوە داناوە لە بەشی هەواڵگری پارتی كرێكاران لە كۆبانێ مەشقی پێكراووە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment