حکومەتى هەرێم بۆ ئێران: ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرە کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (21/تشرینى دووەم/2022) حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتی ھەرێمی کوردستان:

بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.

پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە.

داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی دەکات، کە ھەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت .

حکومەتی ھەرێمی کوردستان

21-11-2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین