هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ په‌يامى نه‌خێر بۆ شه‌ڕ بڵاودەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، له‌ لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێكی بەناوی "نه‌خێر بۆ شه‌ڕ" بڵاوكرده‌ووه‌ لە پەیامەكەی دەڵێت، حكومەتی توركیا تەقینەوەكەی شەقامی ئيستقلال بۆ شەڕكردن قۆستەوە، توره‌ييه‌كانيان ئيستغلال هێرشیان كردە سەر كورد.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ‌(21/ تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌ووه‌ سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسيۆنه‌ نوێیە‌كەى توركيا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان عێراق رايگه‌ياند، "ئامانجی توركیا لەو هێرشانە ئه‌وه‌يه‌ هه‌ستى نه‌ته‌وه‌يى به‌رزبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگى زياتر به‌ ده‌ستبهێنن، بەڵام ئه‌و هێرشه‌ى كرایە سەر براكانمان له‌ شه‌قامى ئيستقلال ئه‌مه‌يان كرده‌ بيانوو بۆردوومانكردنی كورده‌كان." 

هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، "ئه‌وانه‌ى پشتگيرى له‌شه‌ڕ ناكه‌ن به‌ خيانه‌تى نيشتيمان تۆمەتباریان دەكەن، ده‌ست بخه‌نه‌ سه‌ر ويژدانتان بۆ خاترى خودا به‌راستى بڵێن، ئه‌مه‌ راستييه‌كان نييه‌؟ ئايا چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م هاوكێشه‌ ئاسانه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌خته‌؟."

 ده‌ميرتاش جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، "تورك و كورد، كورد و تورك ناكه‌ينه‌ قوربانى يه‌كترى، خۆمان رادەستی سياسه‌تى شه‌ڕ ناكەين، ئايا زۆر سه‌خته‌ بڵێن "بژيى ئاشتى". 

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ساڵی (2016) لەلایەن توركیاوە دەستگیركراوە لە زیندانەوە پەیامەكانی بڵاودەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین