فازڵ میرانی وەک لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵبژێردرا کوردستانی

نوچەنێت:

فازڵ میرانى، سکرتێرى پێویشووى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان، ئەمڕۆ وەک لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێدرا.

ئەمڕۆ شەممە (26/تشرینى دووەم/2022) بەپێى هەواڵێکى رووداو، فازڵ میرانى، وەکولێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پارتی هەڵبژارد.

هەڵبژاردنى فازڵ میرانى وەک سکرتێرى مەکتەبى سیاسى لە کاتێکدایە، ڕۆژى (24-11-2022) مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان دووەم کۆبوونەوەى ئەنجامدا، کە تێیدا بەرپرسى ئۆرگان و مەکتەبى ڕێکخستنەکان بەمشێوەیە دیاریکران:

ـ فوئاد حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی بەغدا

ـ ئاراس حەسۆ میرخان، بەرپرسی وەبەرهێنان و پڕۆژەکان

ـ هێمن هەورامی، بەرپرسی بەشی رێکخستن

ـ هیوا ئەحمەد، بەرپرسی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان

ـ سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێر

ـ عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی

ـ نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی موسڵ و شنگال

ـ پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی دهۆک

ـ کەمال کەرکووکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک

ـ رێبوار یەڵدا، دەزگای هەڵبژاردن

ـ ئامینە زكرى، به‌رپرسى به‌دواداچوون

ـ سالار عوسمان، بەرپرسی راگەیاندن

ـ چنار سەعد عەبدوڵڵا، بەرپرسی دیراسات

ـ جەعفەر ئیمنکی، بەرپرسی پەیوەندیی گشتی

ـ زاگرۆس فەتاح، بەرپرسی دارایی و کارگێڕی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین