بەگوێرەى راپرسیەکى نوێ لە تورکیا پارتى فەرمانڕەوا لەپێش ئۆپۆزسیۆنە تورکیە

نوچەنێت

بەگوێرەى راپرسییەک لەسەر پۆستى سەرۆکایەتى تورکیا لە هەڵبژاردنى داهاتووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەنسور یاڤاش، سەرۆکى شارەوانى ئەنقەرە لە لیستى پارتى گەلى کۆماریى لە ریزى پێشەوەن.

دامەزراوەى (ASAL) بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاریى راپرسییەکى ئەنجام داوە، لەو راپرسیە نەخشەى وردەکاریى سیاسى شەقامى تورکی بڵاوکردەوە، بەگوێرەى ئەو راپرسیە جیاوازییەکان فراوان بووە، چەندین ناوى دیارى ناو شەقامى سیاسى تورکیاى   تێدایە.

لە راپرسییەکە پرسیارە لەسەر کاندیدى هاتوو کراوە، یەکێک لە کاندیدەکان گریمانەى بۆ کراوە رەجەب تەیب ئەردۆغان بێت، لە پلەى یەکەم دێت رێژەى دەنگەکانى (35.7%.). 

داى ئەو مەنسوور یاڤاش، سەرۆکى شارەوانى ئەنقەرەیە، لە پلەى دووەمە بە بە رێژەى (24.5%) لە پلەى دووەم دایە، لە دواى ئەوانە ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ لە پلەى سێیەم دایە، رێژەى دەنگەکانى (15.3%) ئۆزگور ئۆزەل، لە پلەى چوارەم دایە رێژەى دەنگەکانى (7.2%.).

لەدواى ئەوانیش چەندین ناوى دیکە و رەوتى سیاسى هەیە بەو جۆرەیە:

- رەجب تەيب ئەردۆغان: 35.7%

- مەنسور ياڤاش: 24.5%

- أكرم إمام أوغلو: 15.3%

- ئۆگور ئوزيل: 7.2%

- سەلاحەددین دەمیرتاش: 4.4%

- مساوات دەروێشئۆغلۆ: 2.1%

- يافوز ئەگیرالىئۆغلۆ: 1.8%

- فاتح ئەربەكان: 1.5%

- ئومێد ئۆزداغ: 1.5%

- كەمال كليچدارئۆغلۆ: 1.2%

- ناوەکانى دیکە: 2.0%

-  ئەوانەى هێشتا بڕیاریان نەداوە بێ وەڵامن: 2.8%

جیاوازى ئەو راپرسیە ئەوەیە پشتى بە شێوازى، "پرسیارە کراوەکان" بەستووە داواى ناوى کاندیدەکانى لە بەشداربووان کردووە، بەبێ ئەوەى پێشتر ناوى هیچ کاندیدێکى بۆ دیارى کردبن، لە راپرسییەکە هاتووە، ئەوەش رەنگدانەوەى ئەو ئامادەییەى سەرکردە سیاسیەکان لە یادگەى هاونیشتیمانیان.

دەربارەى ماوەى راپرسییەکەش لە (6 بۆ 14) حوزەیرانى (2026) ئەنجام دراوە، بە شێوەیەکى هەڕەمەکى دوو هەزار کەس وەرگیراوە لە (26) ناوچەى تورکیا، پشت بە پەیوەندى راستەوخۆى تەلەفۆنى (CATI) بەستراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین