پارتى گەلى کۆماریى بۆ سێ باڵ دابەش بووە.
نوچەنێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (2026/5/28) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، مەنسوور یاڤاش، سەرۆکى شارەوانى ئەنقەرە داوا لە پارتى گەلى کۆمارى دەکات، کە لە ماوەى (45) رۆژ کۆنگرە بکەن، بۆ ئەوەى هێزى سەرەکى دیارى بکەن بۆ سەرکردایەتى ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا بکەن.
چاودێرانى سیاسى دەڵێن، یاڤاش، بە تەنیا دیارترین کەسایەتى ئۆپۆزسیۆن نییە لە تورکیا، بەڵکوو بەرپرسە لە سەرکەوتنى پارتى گەلى کۆمارى بەسەر ئەردۆغان.
فاتیح عەتیق، چاودێرى سیاسى دەڵێت، پارتى گەلى کۆماریى بۆ سێ باڵ دابەش بووە، باڵى یەکەم بچووکترین باڵە، پێهکاتووە لە لایەنگرانى کەمال کلیچدارئۆغۆ، سەرۆکى پێشووى ئەو پارتە، باڵى دووەم، ئەوانەن لەگەڵ ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکى ئێستاى جەهەیەن، کە بە جێگرەوەى ئەکرەم ئیمائۆغلۆ، سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ دادەندرێت، باڵى سێیەم ئەو هاوپەیمانانەن کە تەنیا لەبەر ڕکابەریى ئەردۆغان هاتوونەتە پاڵ ئەو حزبە، ئەو سێ باڵە لەپێناو خۆیان دەچنە کێبڕکێوە، ئەوەش لە بەرژەوەندى رەجەب تەیب ئەردۆغانە.
زۆربەى چاودێرانى سیاسیى باس باس لەوە دەکەن، ئەو سیستەمەى ئێستاى ئەردۆغان، کەوتنى نزیک نییە، پێشیان وایە، باسکردنى جێگرەوەى ئەردۆغان لە راگەیاندنەکانى رۆژئاوا بەبێ هۆکار نییە، کە پرسیارەکە ئەوەیە کێ دەبێتە کاندید بۆ سەرۆکێکى تەمەن (71) کە بۆ ئەوەى درێژە بە کارەکانى بدات.
سەبارەت بە جێگرەوەکانى تاوەکوو ئێستا (بیلال ئەردۆغان، کوڕى سەرۆک کۆمارى ئێستا، سەلجوق، بەیرەکدار، زاواى ئەردۆغان، هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا و ئەفسەرى پێشووى هەواڵگریى) دیارترین ئەو کەسانەن جێگەى ئەردۆغان بگرنەوە.
بەگوتەى چاودێران سەرجەم پێشبینییەکان لەسەر یەک خاڵ کۆکن، کە ئەو کەسەى دەبێتە کاندید لە بازنەى نزیکى ئەردۆغان بێت، نەک لە دەرەوەى بازنەى دەرەوەى بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment