په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ به‌ بودجه‌ ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى بڕیاره‌ په‌رله‌مانى عێراق كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ به‌ بودجه‌ بدات، هه‌ر چه‌نده‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوێنێ په‌رله‌مان ده‌نگ بدات، به‌ڵام به‌هۆى دواكه‌وتنى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌كه‌ دوا كه‌وت.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ى ئادار په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ به‌ بودجه‌ى گشتى عێراق ده‌دات. بڕیار بوو له‌ دانیشتنى دوێنێ هه‌ینى ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ بدرێت، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامبوونى دانیشتنه‌كان له‌نێوان شاندى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان پرۆسه‌ى ده‌نگدان دواكه‌وت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران دراون له‌وانه‌ به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان نییه‌.

ماوه‌ى سێ مانگ زیاتره‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ هه‌وڵى په‌سندكردنى بودجه‌ دایه‌ و تا ئێستا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ و هۆكاره‌كه‌یش ته‌نیا پشكى هه‌رێم نه‌بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین